سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕوانگە لە گرتووخانەی شاری " ورمێ " یە چاپکردن

FPPK - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی بەدواداچوونەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، سەرنووسەری ماڵپەڕی ڕوانگە لە گرتوخانەی ناوەندی شاری ورمێ – ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانیکراوە .

ڕۆژنامەنووس دکتۆر (شێخ ئاغایی) لە شاری مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەرکرا ، دوای ماوەیەک بێسەروشوێنبوونی ئێستا ناوبراو لە گرتووخانەی شاری ورمێ زیندانیکراوە ، بە پێی بەدواداچوونەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان لە کاتی دەستبەسەرکردنیەوە تا ئیستا کەسێک لە بنەماڵەکەی تەنیا (1) جار لەزیندان دیداری لەگەڵ ئەنجامداوە ، ڕژێم تا ئێستا ئەو گیراوە کوردە نە دادگایی دەکا و نە ئازادیشی دەکا .

FPPK

25.11.2015