ئێران(محمەد سەلاس- ثلاث) ی لە سێدارەدا چاپکردن

ردادی دووشەمە (٢٨) خرداد کە دەکاتە (٢٠١٨/٦/١٨) ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران گیراوێکی دەروێشەکانی گۆنابادی کەناوی (محەمەد یاوەر ثەلاث) لە ورتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لەسێدارەدا.

 

محەمەد یاوەر سەلاس، چەند مانگێک لەمەوبەر بەشداری خۆپیشاندانێکی دەروێشەکانی گۆنابادی لە شەقامی گوڵستانی شاری تاران کردبوو، بەهۆی ئەوەی ناوبراو لەناو پاسێک بووە پاسەکە خۆیکردبوو بەناو هێزەکانی پۆلیس و بەسیجی مەردەمی، ڕووداوەکە بووە هۆی کوژرانی سێ کەس لەو هێزانە بەناوەکانی (محمەد ئیمامی، محەمەد عالی بایرامی، ڕەزا مورادی) و بریندارکردنی چەند کەسی تری سەر بەو هێزانەی ئێران ، لەبەرامبەرا هێزەکانی ئێران ژمارەیەک کەس لە ناویاندا (محەمەد سەلاس) یان دەستگیرکردو بەدژواری ئەشکەنجەکران.

دادگای ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ ناوبراو دەرکرد ، سزاکە وەک ڕاگەیەندرابوو دەبوایە ئەمڕۆ چوارشەممە جێبەجێبکرابا ، بەڵام دوو ڕۆژی ڕابردوو بەبێ ئاگادارکردنەوەی پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی لەسێدارەدراوە.

بەپێی زانیاریەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان- بەشی ڕۆژهەڵات، کاربەدەستانی گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج دوای لەسێدارەدانی (محەمەد سەلاس) بەنهێنی تەرمەکەی دەبەنەوە بۆ شارۆچکەی بروجەردی پارێزگای لوڕستان و لەوێ دەینێژن و دواتر بنەماڵەکەی ئاگاداردەکەنەوە.

شایانی باسە ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو واتە (17) ی ئەم مانگە ماڵپەڕی فیدراسیۆنی زنیدانیانی سیاسی کوردستان بابەتێكى بەناونیشانی (لە ئێران مۆندیالی لەسێدارەدان بەڕێوەیە)، تیاییدا فیدراسیۆن پێشبینی جێبەجێکردنی زنجیرەیەک لە سێدارەدانی گیراوانی لە ئێران کردبوو.

FPPK

2018/06/20