زیندانیانی سیاسی كورد له‌ زیندانه‌كانی توركیا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

زیندانیانی سیاسی كورد له‌ زیندانه‌كانی توركیا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

زیندانیانی سیاسی كورد له‌ باكوری كوردستان له‌ 1ی دیسێمبه‌ری ساڵی ڕابردوو مانگرتنی سه‌رتاسه‌ریان له‌ ناو هه‌موو زیندانه‌كانی توركیا ده‌ست پێ كرد . زیندانیان سه‌رباری ئه‌وه‌ی دووچاری گوشاری ڕۆژانه‌ ده‌بنه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له هه‌مان كات دا بێ به‌شن له‌ چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیراوانی سیاسی له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك گوشاری زۆریان له‌سه‌ره ‌

، وه‌ زۆر جار تووشی ئاسته‌نگی ده‌بنه‌وه‌ له‌كاتی سه‌ردانیان بۆ ئه‌نجام دانی دیدار له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان له‌ زیندان .شایه‌نی باسه‌ بۆ كۆتایی هێنان به‌ مانگرتنه‌كان زیندانیان چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراویان هه‌یه‌ له‌وانه‌

كۆتایی هێنان به‌ گۆشه‌ گیری سه‌ر ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له‌ ئیمڕالی

سه‌باره‌ت به‌ كۆمه‌ڵ كوژیه‌كه‌ی ڕۆبۆسكی ئه‌ردۆغان ده‌بێ داوای لێبوردن له‌ گه‌لی كورد بكات

كۆتایی هێنان به‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ربازی و قڕ كردنی سیاسی

زیندانیان كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 8 هه‌زار كه‌س ده‌بێت بریاریان داوه به‌رده‌وام بن له‌ مان گرتنیان تا ئه‌م خاڵانه‌ جێ به‌ جێ ده‌كرێت .‌

F.P.P.K