فیدراسیۆن: بریارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕاوەدونانی سەرکردەکانی کورد ئیدانە دەکەین

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

فیدراسیۆن: بریارەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕاوەدونانی سەرکردەکانی کورد ئیدانە دەکەین پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

سێشەممە(٢٠١٨/١١/٦) دوای سەردانەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ووڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە هەواڵی تەرخانکردنی ملیۆنان دۆلاری ئەمەریکی بەمەبەستی دەستنیشانکردنی شوێنی سێ سەرکردەی پارتی کرێکارانی کوردستان(جەمیل بایک، موراد قەرەیەڵان، دوران کاڵکان) ڕاگەیاند.

 

ئەمەریکا بەمەبەستی دووبارە بەهێزکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئەو هەڵوێستەی نیشاندا، بەڵام ئەو هەڵوێستە بەرژەوەندخوازییەی ئەمەریکا تازە نیە، چونکە لە ڕفاندن و دەستگیرکردنی ڕێبەری پەکەکە (ئۆجەلان) ئەمەریکا ڕۆڵی سەرەکی هەبووە، لەبەرامبەر داگیرکردنی(عەفرین) بەهەمانشێوە بێدەنگی نواند.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، ئەو هەوڵە نەزۆکەی ئەمەریکا ئیدانە دەکەین، پێمانوایە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ئەمەریکا هەردەم دژی گەلانی چەوساوە بووە، بەتایبەتی دژی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان بووە. فیدراسیۆن داوادەکەین لەهەموو باوەڕمەندانی چەپ و دیموکراسی و نەتەوەیی لەدژی ئەو هەڵوێستەی ئەمەریکا دەنگ هەڵبڕن و خاوەن هەڵوێستبن.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

07.11.2018