بیستەمین ساڵیادی شەهیدی ئینتەرناسیونال و باوەڕمەندی چەپ ئەندریە ڤۆلف - ڕۆناهی

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

بیستەمین ساڵیادی شەهیدی ئینتەرناسیونال و باوەڕمەندی چەپ ئەندریە ڤۆلف - ڕۆناهی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ڕۆناهی ووشەیەکی کوردیە کە هەموومان لەماناکەی دەگەین بەڵام ڕەنگە هەموومان نەزانین کە ڕۆناهی نازناوی ئافرەتێکی بە ڕەگەز ئەڵمانیە تێکۆشەرێک بوو گیانی بەختکرد لەپێناو ئازاد بوونی کورد و کوردستان دژ بەفاشیزمی تورک و سیسەتەمی کەپیتالیستی.

 

لەوانەیە زۆر لە ئێمە وابزانێت ڕۆناهی کورد بوو ، بەڵام ئەوانەی لەنزیکەوە ڕۆناهی دەناسن  یا هاوخەباتی ڕۆناهی بوونە دەزانن کە تێکۆشەر ڕۆناهی کورد نەبوو بەڵام گیانی بەختکرد لەپێناو ئازادی گەلی کورد ! بۆ ئەوەی گەلەکەمان زیاتر بزانێت لەسەر ئەو شێرە ژنە ئینتەرناسونالیستە کە باوەڕمەندی خەباتی چەپ و چینایەتی بووە بەپێویستمان زانی بۆ ڕێزگرتن لەخەباتی ئەو خەباتکارە مەزنە ئەم بابەتە بنووسین و بیخەینه‌ بەردەستی خوێنەرانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.
کورتەیەک سەبارەت بەژیانی ڕۆناهی
ڕۆناهی خەڵکی شاری میونشنی باشوری ووڵاتی ئەڵمانیایە ناوی (ئەندریە ڤۆلف) ە لە ڕۆژی 15ی مانگی یەکی ساڵی 1965 لەشاری میونشن - ئەڵمانیا لە بنەماڵەیەکی مارکسی و ئینتەرناسیونال لەدایک بووه.‌

چالاکوانێکی چەپی ناسراو بوو لەئەڵمانیا ، بیرکردنەوەیەکی ئینتەرناسیۆنالیستی هەبوو دژ بە سیسەتمی سەرمایەداری و چەوساندنەوە و ناعەدالەتی ، وەکو چالاکوانێکی چەپی ڕادیکاڵ له‌ گرووپێك بوو لە ئەڵمانیا ئەو گروپه‌ چه‌په‌ ناسراوبوو چەندین ساڵ قەدەغە كرابوو . دوای ئەوەی دەسەڵاتی ئەڵمانیا وویستی ئه‌ندریه‌ ڤۆڵف بە تاوانی پەیوەندی بوونی لەگەڵ گروپێكی قه‌ده‌غه‌ كراو دا دەستبەسەر بکا بۆ ئەم مەبەستە پرۆسەی یاسای لەدژی کرایەوە کاتێک لەساڵی 1995 بڕیاری گرتنی بۆ دەرچوو ئەندریە ڤۆلف خۆی بزرکرد ، دواتر دێتە کوردستان و پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان( پەکەکە ) دەکات و دوای چەند هەفتەیەک مانەوەی لەلای کادیرەکان بڕیاری دا بچێتە ڕیزەکانی ئارتەشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان ئاڕگەکە  و لەوێدا بەشداری پەروەردەیەکی سەربازی کرد و وەکو گەریلایەک بەردەوام بوو لەخەبات و نازناوی ڕۆناهی بۆ داندرا، بووە ئەندامی یەکینەی ئازادیا ژنێ کوردستانێ(یاژک)

ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان(عەبدوڵا ئۆجەلان) بە گەریلا(ئەندریە ڤۆلف-  ڕوناهی) گووتبوو( چیاکان گەریلایەکی وەهایان نەبینیوە)

لەشەڕێکدا لە 22 ی مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 1998 دا له‌گه‌ڵ گروپێكی گه‌ریلاکانی ئارتەشی ڕزگاریخوازی کوردستان(ئاڕگەکە) ڕووبه‌ڕووی سوپای تورك ده‌بنه‌وه‌ ، ڕۆناهی له‌گه‌ڵ(٢٤) گه‌ریلای تر لە چەتەک لە ناوچەی وان چوارده‌وریان ده‌گیرێت و له‌ لایه‌ن سوپای تورك ده‌ستگیر ده‌كرێن، دواتر بەشێوەیەکی زۆر دژوار ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێن، بە ووتەی شایەتحاڵێکی گوندی چەتەک کاتێک سەربازانی سوپای تورک ڕۆناهی دەستگیردەکەن پێی دەڵێن تۆ هەم ژنی هەم بێگانەی هەم کریستیانی هاتووی بووی بە پەکەکە و شەڕی دەوڵەتی تورک دەکەی،  پاشان ڕۆناهی پارچه‌ پارچه‌ ده‌كەن و شەهید دەبێت و له‌گه‌ڵ گه‌ریلاكانی تر له‌ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ دا له‌ لایه‌ن سوپای توركه‌وه‌ ژێر خاك ده‌كرێن

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید ڕۆناهی و سەرجەم شەهیدانی ئینتەرناسیونال

FPPK

21.10.2018