عیڕاق شەش بەندکراوی لەسێدارەدا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

عیڕاق شەش بەندکراوی لەسێدارەدا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

چوارشەممە(١٧) ی ئۆکتۆبەر عیڕاق(٦) بەندکراوی لەسێدارەدا.

 

بەپێی زانیارییەکان کە بەدەست ماڵپەڕی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان گەیشتووە، چوارشەممە(٢٠١٧/١٠/١٧) لە عیڕاق شەش بەندکراو کە بەپێی یاسای نەهێشتنی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو لەسێدارەدران.

شایانی ئاماژەپێکردنە، دوای دەستبەکاربوونی دکتۆر(بەرهەم ساڵح) وەک سەرۆک کۆماری نوێی عیڕاق ئەوە یەکەمین جارە ژمارەیەک بەندکراو لەسێدارەبدرێن.

نۆ ڕۆژ لەمەوبەر ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) بەبۆنەی(10) ی ئۆکتۆبەر ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان، ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە تیاییدا هاتبوو کە عیڕاق یەکێکە لەو پێنچ ووڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی لەسێدارەدانی تیادا جێبەجێدەکرێت.

 

FPPK

19.10.2018