پیشەوەرانی مەخمور دووچاری هەڕەشەی بەردەوامی توندڕەوەکان دەبنەوە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

پیشەوەرانی مەخمور دووچاری هەڕەشەی بەردەوامی توندڕەوەکان دەبنەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

دوایئەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ساڵی(2014) شارۆچکەی مەخموری داگیریکرد، دواتر لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی گەریلا ئەفسانەی داعش تێکشکێندرا و شارەکە دووبارە ڕزگارکرایەوە، بەڵام دوای(٢٠١٧/١٠/١٦) شارەکە لەلایەن هێزەکانی سوپای عیڕاق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی داگیرکرا، هاوشێوەی سەردەمی داگیرکردنی شارەکە لەلایەن داعشەوە هاووڵاتیانی کورد بەگشتی و پیشەوەران بە تایبەتی دووچاری ئاستەنگی و گووشارەکانی گرووپە توندڕەوەکانی بەناو حەشدی شەعبی دەبنەوە.

 

پیشەوەرێک ناوی(کاروان ئەحمەد) ە خاوەن دوکانێکی چاککردنەوەی ئۆتۆمۆبێلە لە ناوچەی پیشەسازی شاری مەخمور دوایئەوەی لەلایەن چەکدارەکانی سەر بە گروپە توندڕەوەکان بە تاوانی کوردبوون تەقەی لێدەکرێ و دوکانەکەی دەدرێتە بەر دەستڕێژی گولـلە،  ناوبراو دوکانەکەی و شارەکەی بەناچاری جێهێشت.

دەزگا ئەمنیەکانی عیڕاق نەک هەر هاووڵاتیانی کورد ناپارێزن بەڵکو گرنگی بە سکاڵای ئەو هاووڵاتیانەش نادەن، بەوهۆیەوە کوردەکان کە دانیشتوانی ڕەسەنی شارەکەن بەرەو شارەکانی تری کوردستان یان بەرەو هەندەران کۆچدەکەن.

شارۆچکەی مەخمور کە پێشتر سەر بە پارێزگای هەولێر بوو، ڕژێمی پێشووی عیڕاق بەمەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای شارەکە و کەمکردنەوەی ژمارەی کوردەکانی نیشتەجێی شارەکە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی بەعەرەبکردن، شارۆچکەی مەخموری لە ڕووی ئیدارییەوە گواستەوە  سەر پارێزگای(نەینەوا) موسڵ.

مەخمور دەکەوێتە نێوان هەردوو شارۆچکەی حەویجە و شەرگات، هەروەها ناحیەکانی گوێڕ و قەراج و دیبەگە سەر بە شارۆچکەی مەخمورن، ژمارەی دانیشتوانی مەخمور لە نێوان(٢٤ تا ٢٨) هەزار کەس دەبێت.

FPPK

19.10.2019