پۆلیسی تورک دەیان کەس لە ئامەد و شارەکانی تر دەستگیر دەکا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

پۆلیسی تورک دەیان کەس لە ئامەد و شارەکانی تر دەستگیر دەکا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

پۆلیسی دەوڵەتی تورک لە شارەکانی ئامەد، ئەستەنبۆڵ، وان و ئێلح، مێرسین، شڕناخ دەیان سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسی دەستگیرکرد.

 

ئەمڕۆ سێشەممە(٢٠١٨/١٠/٩) پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا هێرشی سەر ماڵانی ئەنجامدا، لە شاری ئامەد بەگشتی هەشتا ئەندامی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لەناویاندا هاوسەرۆکی هەدەپە لەشارەکە دەستگیرکرد، هەروەها ڕۆژنامەنووس(عەبدولڕەحمان گۆک) دەستگیرکرا. بەشێوەیەکی هاوتەریب پۆلیسی تورک لەو شاڵاوەدا لە شاری ئیستەنبۆڵ سێ کەس، لەوان دوو کەس، لە شارەکانی ئێلح  و مێرسین و شڕناخ یەک کەسی دەستگیرکرد، کۆی دەستبەسەرکردنەکان لە سەرجەم شارەکان گەیشتە نەوەد کەس.

دەوڵەتی تورک لێسەندنەوەی پارێزبەندی(١٢) پەرلەمانتاری هەدەپەی دووبارە خستە ڕۆژەڤەوە.

FPPK

09.10.2018