ئۆڕتە: ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی(لوقمان شەهابی) دەکا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئۆڕتە: ئیدانەی هەوڵی تیرۆرکردنی(لوقمان شەهابی) دەکا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ئێوارەی سێشەممە (٢٠١٨/٩/٢٥) لە شارۆچکەی دەربەندیخان چالاکی سیاسی(لوقمان شەهابی) دەستڕێژی گولـلەی لێدەکرێ و بەسەختی بریندار دەبێت.

هەوڵی تیرۆرکردنی چالاکانی سیاسی و مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە نیشتەجێی هەرێمی کوردستانن چەندین جارە دووبارە دەبێتەوە، هەرە دوایی(لوقمان شەهابی) کە بەهۆی فشارەکانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێهیشتووە و نیشتەجێی باشوری کوردستانە، سێشەممەی ڕابردوو هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە و لەبەردەم ماڵەکەیدا دەکرێتە ئامانج و فیشەکێک بەر سەری کەوتووە.

ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) ئەو هەوڵە نەزۆکەی داگیرکەرانی کوردستان لەدژی چالاکی سیاسی(لوقمان شەهابی) بەتوندی ئیدانە و مەحکوم دەکات، هاوکات داوا لەلایەنی پەیوەندیدار لەهەرێمی کوردستان دەکات تاوانباران بدۆزنەوە و بەسزای یاسایی بگەیەندرێن.

هیوای چاکبوونەوە بۆ چالاکی سیاسی(لوقمان شەهابی) دەخوازین.

ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) ٢٨ی سێپتامبەری ٢٠١٨

FPPK

28.09.2018