دژی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و تورکیا و گوشارەکانی سەر ئۆجەلان(ئومێد ئاجەر) خۆی سوتان

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

دژی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و تورکیا و گوشارەکانی سەر ئۆجەلان(ئومێد ئاجەر) خۆی سوتان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ئەندامی بزووتنەوەی لاوانی کورد(ئومێد ئاجەر) لەدژی گۆشەگیری سەر ئۆجەلان و هاتنی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا خۆی سوتاند.

لە دژی گوشارەکانی سەر(عەبدوڵا ئۆجەلان) کە لەلایەن دەوڵەتی تورک بیست ساڵە بە بەرنامە لە ئیمڕاڵی پەیڕەو دەکرێ، هەروەها لەدژی سەردانیکردنی ئەردۆغان بۆ ووڵاتی ئەڵمانیا، لاوێکی کوردی نیشتەجێی شاری(ئینگۆلشتاد)ی ئەڵمانیا ناوی(ئومێد ئاجەر) ە و تەمەنی(٢٦) ساڵە خۆی سوتاند و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیدرسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، ئەو لاوە کوردە پێنچ خولەک پێش کاتژمێر(یەک) ی بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی(٢٠١٨/٩/٢٨) خۆی سوتاندووە و پێش خۆ سوتاندنی پەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمارکردووە، لەبەشێکیدا هاتووە:

ئەمڕۆ من ئەو چالاکیە ئەنجامدەدەم پرۆتستۆی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا و تورکیا دەکەم، من ئەمڕۆم بەتایبەت بۆ ئەم چالاکیەم هەڵبژارد، لەبەرئەوەی ئەمڕۆ ئەردۆغان دێتە ئێرە، ئێستا بوو بە بیست ساڵ سەرۆک(ئۆجەلان) لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدایە. ئیوە دەزانن پەیوەندی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا سێ سەد ساڵە هەیە، لەهەموو کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە کوردان کە ئەنجامیداوە، ئەڵمانیا چەکی داوە بە تورکیا، بەهەمانشێوە لە کۆمەڵکوژییەکانی دژ بە کوردان لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەڵمانیا چەکی داوە بە تورکیا. ئەردۆغان ئەمڕۆ دێتە ئەڵمانیا بۆیە من ئەو چالاکیە ئەنجام دەدەم.

لە کۆتاییدا ناوبراو بە دروشمەکانی، هەمووی بۆ کورد و کوردستان، بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن، یان مردن یان ئازادی کۆتایی بە پەیامەکەی دێنێ ....

FPPK

28.09.2018