هەولێر: ڕێگەنەدرا چالاکی بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات ئەنجامبدرێت

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

هەولێر: ڕێگەنەدرا چالاکی بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات ئەنجامبدرێت پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ڕاگەیاندراوێک لە دەستەی باشور پشتیوانی ڕۆژهەڵاتە

 

لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان نێردراوە، بەرپرسانی ئیداری لە شاری هەولێر ڕێگری دەكەن لە ئەنجامدانی چالاكیەك كە بڕیاربوو لەژێر ناوی(باشوور پشتیوانی رۆژهەڵاتە) ئەنجام بدرێت دەقی ڕاگەیەندراوەكەیە:

ڕاگەیاندراوێک لە دەستەی باشور پشتیوانی ڕۆژهەڵاتە

ئێمە كۆمەڵێك چالاكوان و كەسایەتی و نووسەرو ڕۆژنامەنووس لە بەرواری(٢٠١٨/٩/١٦) لە شاری هەولێر،  بە مەبەستی پشتگیری و پشتیوانی لە  قوربانیانی بۆردومانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر قەڵای دیموكرات لە شاری كۆیە،  هەڵمەتێكی پشتیوانیمان ڕاگەیاند بۆ كۆمەك كۆكردنەوە بۆ زیانلێكەوتووان و قوربانیانی ئەو دەستدرێژیە، بۆ ئەو مەبەستە رێگای یاساییمان گرتە بەر بۆ وەرگرتنی مۆڵەت لە پارێزگای هەولێر، بەڵام بە داخەوە لایەنی بەرپرس دوای چەندین هەوڵی بەردەوام بۆ زیاتر لە هەفتەیەك ڕێگایان نەدا ئەو چالاكییە ئەنجام بدەین، بۆیە وێڕای ناڕەزایەتیمان لە هەمبەر رێگا نەدان بەو كارە مرۆڤایەتییە،  ڕایدەگەیەنین كارەكەمان هەڵدەپەسێرین و داواكارین لە هاووڵاتیانی باشوری كوردستان پشتیوانی ماددی و سیاسی خۆین لە كوردانی رۆژهەڵات بكەن .

FPPK

23.09.2018