ئەڵمانیا: لە میونشن(ئارش ئازەر) دەستگیرکرا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئەڵمانیا: لە میونشن(ئارش ئازەر) دەستگیرکرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

لە شاری(میونشن) ی پایتەختی هەرێمی باڤاریای باشوری ئەڵمانیا چالاکوانی مەدنی(ئارش ئازەر) دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان- بەشی ئەوروپا، لەکاتی سەردانی کردنیدا بۆ فەرمانگەی بێگانەکان(ئاوسلەندەربیهۆردە) ی شاری میونشن، بەتاوانی بەرزکردنەوەی ئاڵا و سیمبولی  یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا(ئارش ئازەر) دەستگیرکرا، هاوکات بەبیانوی دیار نەبوونی ئەدرەسی ناوبراو فەرمانگەی ئاماژەپێکراو ناوبراوی دەستگیرکردووە، هەرچەندە ئەدرەسی دیاریکراوی هەبووە لەسەر ئەدرەسەکەی پێشتر بەردەوام نامەی پێگەیشتووە. چاوەڕێ دەکرێ سبەی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنەکە ئەرێبکات.

ئارش ئازەر لەبواری مافەکانی پەنابەران و سیاسەتدا چالاکە.

سیموبولی یەپەگە، پێشتر لە ساڵانی رابردوودا لە پەرلەمانی ئەڵمانیا لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار بەرزکرایەوە، جێگەی سەرسوڕمانە ئێستا ئەڵمانیا چالاکوانێک دەستگیردەکات بەوهۆیەوە.

FPPK

20.09.20018