بەهۆی فەیسبوک(٣) ساڵ حوکم درا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

بەهۆی فەیسبوک(٣) ساڵ حوکم درا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

چوار هەفتە لەمەوبەر هاووڵاتیەکەی ئەڵمانی نیشتەجێی شاری هامبۆرگ کە بەڕەگەز کوردی باکوری کوردستانە لەکاتی سەردانیکردنی بۆ تورکیا دەستگیرا.

هاووڵاتی(ئیلهامی ئا) تەمەن(٤٦) ساڵ، بەمەبەستی سەردانیکردنی دایکی کە نەخۆشە گەڕابۆوە تورکیا، بەڵام لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورک دەستگیرکرا، دوای چوار هەفتە مانەوە لە زیندان سزای(٣) ساڵ و مانگێکی بەسەردا سەپێندرا، دادگای تورکیا بەتاوانی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی دەوڵەتی تورک لە فەیسبوک ناوبراوی حوکمدا. لەدژی ئەو بڕیارەی دادگا پارێزەرێ ئەو گیراوە بەنیازە تانە لە بڕیارەکەی دادگا بدات.

لەدوای کودەتا سەربازییە سەرنەکەوتووەکەی تورکیا تا ئێستا(٣٥) ئەڵمانی لە تورکیا بەهۆکاری سیاسی دەستگیرکراون، تا ئێستا(٧) کەسیان لە زینداندا ماون.

FPPK

14.09.2018