هەولێر: گردبوونەوەیەک لەدژی تاوانەکانی ڕژێمی ئێران بەڕێوەچوو

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

هەولێر: گردبوونەوەیەک لەدژی تاوانەکانی ڕژێمی ئێران بەڕێوەچوو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

چوارشەممە ٢٠١٨/٩/١٢ کاتژمێر(10) پێشنیوەڕۆ لە بەردەم بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر بەئاماددەبوونی

 

سەدان کەس لە کوردانی چواربەشی کوردستان و نوێنەری حیزب و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەدژی لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی و موشەکبارانی کامپی نیشتەجێبوونی سڤیل و بنکە بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستان(حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران(کۆماری سێدارە) گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.

ڕۆژ بەڕۆژ ناڕەزایەتییەکان لەدژی تاوانەکانی کۆماری سێدارە پەرەدسێنێ، هەر ئەمڕۆ جەماوەری شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند و بەداخستنی دوکان و بازاڕەکان و نەچوونە شەقام سەلماندیان گەلێکی چەندە قارەمانن، بەخەباتی مەدەنی ڕژێمی ئێرانیان شەرمەزارکرد.

چالاکی گردبوونەوەی هەولێر نموونەیی بوو، لەبەرئەوەی کوردانی چواربەشی کوردستان تیاییدا بەشداربوون.

شایانی باسە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ڕژێمی ئێران زیندانیانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، کەمال ئەحمەد) دوو پێشمەرگەی(حدکا) ی لەسێدارەدا، هەر هەمان ڕۆژ کاتژمێر(10:45) بە موشەکی دورهاوێژی(زەمین زەمین) بنکە و بارەگای حزبەکانی(حدکا و حدک) و کامپی نیشتەجێی خەڵکی سڤیلی بۆمبارانکرد و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا دەیان کەس شەهید و برینداربوون.

FPPK

12.19.218