ئێران: زیندانی سیاسی کورد(کەماڵ ئەحمەد نەژاد) لەسێدارەدرا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئێران: زیندانی سیاسی کورد(کەماڵ ئەحمەد نەژاد) لەسێدارەدرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

وێنە وەرگیراوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠١٨/٩/١٠ زیندانی سیاسی کورد(کەماڵ ئەحمەد نەژاد) لە گرتووخانەی شارۆچکەی(میاندواو) ی پارێزگای ورمێ لەسێدارەدراوە.

 

بەپێی بەدواداچوونەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، ناوبراو بەتاوانی ئەندامبوون لە پارتێکی کوردی نەیاری ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوشتنی پاسدارێک لەگەڵ پێنچ کەسی تر دەستگیرکرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا و پێنچ کەسەکەی تریش سزای(١٥) ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێندرا. دوای چوار ساڵ مانەوەی لە زیندان ئەمڕۆ دووشەممە کەماڵ ئەحمەد نەژاد لەسێدارەدرا.

لەماوەی کەمتر لە(٧٢) کاتژمێر ڕژێمی ئێران چوار زیندانی سیاسی کورد( ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، کەماڵ ئەحمە نەژاد) ی لە سێدارەدا، هاوکات دوو پێشمەرگەی تریش کە مانگی ڕابردوو بە برینداری بەدیل گیرابوون ئیعدامکراون، بەگشتی شەش زیندانی سیاسی لەسێدارەدراون. هەروەها ڕۆژی شەممەی ڕابردووە هاوتەریب لەگەل لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، هێزەکانی ڕژێمی ئێران بە مووشەک کەمپێکی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل و بنکە و بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی لە شارۆچکەی کۆیە بۆمبارانکرد و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا بەوهۆیەوە چواردە کەس شەهید و پەنجای تریش برینداربوون و دوو کەسیش بێ سەرشوێنن.

شایانی باسە فیدراسیۆنی زنیدانیانی سیاسی کوردستان لەسەروبەندی یارییەکانی جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ لە ڕوسیا، پێشبینی لەسێدارەدانی بەکۆمەڵی زیندانیانی سیاسی کوردی لە گرتووخانەکانی ئێران کردبوو، بەوهۆیەوە لەبەرواری(٢٠١٨/٦/١٧) بابەتێک لەسایتی فیدراسیۆن لەژێر ناوی(لە ئێران مۆندیالی لەسێدارەدان بەڕێوەیە) بڵاوکردبۆوە.

FPPK

10.19.2018

بەپێی بەدواداچوونی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان