هەولێر: لەدژی لەسێدارەدان و هێرشەکانی ڕژێمی ئێران گربوونەوە بەڕێوەچوو

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

هەولێر: لەدژی لەسێدارەدان و هێرشەکانی ڕژێمی ئێران گربوونەوە بەڕێوەچوو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٠١٨/٩/٨ کاتژمێر پێنچی ئێوارە، گردبوونەوەیەک بەبەشداری دەیان چالاکی مەدەنی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاماددەبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە گۆڕەپانی پاڕکی شانەدەر لە دژی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو.

دوایئەوەی ئەمڕۆ شەممە ڕژێمی ئێران سێ زیندانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی) لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە سێدارەدا، هەروەها پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ڕۆکێت هێرشیکردە سەر قەڵا و بنکە و بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) و حزبی دیموکراتی کوردستان(حدک) و کامپێکی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیل، چالاکوانانی شاری هەولێر گردبوونەوەیەکیان لەدژی ڕژێمی ئێران ئەنجامدا، لەگردبوونەوەکەدا هەردوو چالاکی مەدەنی(عەلی مەحمود و فوئاد زیندانی) ووتەیەکیان پێشکەشکرد و تاوانەکانی ئێرانیان ئیدانە و مەحکومکرد، هەروەها هونەرمەند(لالۆ ڕەنجدەر) سرودی نیشتمانی بەدەنگە بەسۆزەکەی لەگەڵ ئاماددەبووان پێشکەشکرد.

شایانی ئاماژە پێکردنە لەئەنجامی هێرشەکەی ڕژێمی ئێران بۆ سەر شارۆچکەی کۆیە،دەیان کەس شەهید و برینداربوون.

FPPK

08.09.2018