پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا داوای ڕونکردنەوەی تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) لە هەرێم و عیراق دەکا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

پەرلەمانتارێکی ئەڵمانیا داوای ڕونکردنەوەی تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) لە هەرێم و عیراق دەکا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ڕۆژی هەینی(٢١٠٨/٧/٢٠) ئەندام پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگ لە باکوری ئەڵمانیا داوای ڕونکردنەوەی تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان و عیڕاق کرد.

پەرلەمانتار(م. دۆلتسەر) پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی چەپ(دی لینکە) لە پەرلەمانی هەرێمی هامبۆرگ، کە هاوکات ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری( فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان)ە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند:

تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) دەبێت ڕونبکرێتەوە. لەبەشێکی بەیاننامەکەدا هاتووە(١٧) مانگ لە ناوچە کوردیەکان نزیک سنوری ئێران تەرمی چالاکی مافەکانی مرۆڤ(ئیقباڵ مورادی) لەدایکبووی ساڵی(١٩٦١) کاتژمێر هەشت لە ماڵەوە دەرکەوتووە، کاتی نیوەڕۆ مۆبایلەکەی داخراوە، دواتر تەرمەکەی لە سەر ڕوبارێکی شارۆچکەی پێنجوێن دۆزراوەتەوە و شوێنەواری فیشەکی پێوەدیاربووە، پێش دە ساڵ پاسداری ئێران و هاوکارانی هەوڵی تیرۆرکردنی ناوبراویان دابوو بریندارکرابوو.

تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) مایەی قبوڵکردن نیە، پێوویستە دەزگا کوردیەکانی و حکومەتی ناوەندی بەغداد ئەو تیرۆرکردنە ڕوونبکەنەوە.

پێش دوو ساڵ لە شارۆچکەی پێنجوێن (کەمال شێخ سادە و سدیق ساڵیاوەی) بەهەمانشێوە تیرۆرکرابوون.

FPPK

20.07.2018