فیدراسیۆن و ئۆرتە بەتوندی ئیدانەی تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) دەکەین

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

فیدراسیۆن و ئۆرتە بەتوندی ئیدانەی تیرۆرکردنی(ئیقباڵ مورادی) دەکەین پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان (ئۆرتە) تیرۆرکردنی چالاکی سیاسی کورد (ئیقباڵ مورادی) بە توندی ئیدانە و مەحکوم دەکات.

 

شارۆچکەی پێنجوین بۆتە شوێنی تیرۆرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسی ، پێشتریش ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەریەک لە (کەمال ساده  و وەستا سدیق) ی بەشێوازێکی نامرۆڤانە تیرۆرکردبوو.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان و ڕێکخراوی ئۆڕتە ، دەسەڵاتی خۆجێی شارۆچکەی پێنجوێن و حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیار دەبینین لە دۆزینەوە و بەسزا گەیاندی ئەو تاوانبارانەی تیرۆرەکەیان ئەنجامداوە.

 

FPPK

2018/07/18