ئیقباڵ مورادی تیرۆرکرا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئیقباڵ مورادی تیرۆرکرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

شەوی ١٧ لەسەر ٢٠١٨/٧/١٨ لە شارۆچکەی پێنجوینی سەر بە پارێزگای سلێمانی چالاکی سیاسی کورد (ئیقباڵ مورادی) تیرۆکرا.

 

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئیقباڵ مورادی دوێنی شەو سێشەممە لەسەر چوارشەممە تەرمەکەی لە نزیک ڕوباری چەمی گەورە لە شارۆچکەی پێنجوێن دۆزراوەتەوە و شوێنەواری فیشەک بە جەستەیەوە دیارە.

ئیقباڵ مورادی باوکی زیندانی سیاسی (زانیار موردای) یە کە لەگەڵ (لوقمان مورادی) ساڵانێکە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.

ئیقباڵ مورادی خەڵکی شارۆچکەی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و کەسایەتیەکی ناسراوی مەریوانە و بەهۆی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتبوو چەندین ساڵە نیشتەجێی باشوری کوردستان بوو، پێشتریش جارێکی تر کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی تیرۆرکردنی دابوو بەوهۆیەوە بریندار ببوو.

FPPK

2018/07/18