ئێران پارێزەر(زەینەب تاهیری) دەستگیرکرد

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئێران پارێزەر(زەینەب تاهیری) دەستگیرکرد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەپێی زانیاریەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان- بەشی ڕۆژهەڵاتی کورستان، پارێزەر(زەینەب تاهیر- زینب طاهري) کە پارێزەرەی(محەمەد سەلاس- محەمەد یاوەر ثلاث) بووە، بەهۆی لەسێدارەدانی ناوبراو ئەو پارێزەرە ناڕەزایەتی دەربڕیبوو، هاوکات ڕایگەیاندبوو کە چەندین بەڵگەی لایە بێتاوانی(محەمەد سەلاس) دەسەلمێنێ و بۆ ڕایگشتی بڵاویدەکاتەوە.

پارێزەر زەینەب تاهیری ڕایگەیاندبوو کە محەمەد شوفێری پاسەکە نەبووە، داوای لە دادگای ئێران کردبوو ڕێگای پێبدرێ وەک پارێزەرێک بەڵگەی بێتاوانی محەمەد سەلاس بخاتە ڕوو، محەمەد بەدژواری ئەشکەنجەدراوە.

دوای لەسێدارەدانی(محەمەد سەلاس) پارێزەر زەینەب تاهیری ڕایگەیاند کە بەڵگەکان بۆ ڕایگشتی بڵاودەکاتەوە و دەیخاتە ڕوو، بەڵام هێزەکانی سەر بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو پارێزەرە بۆ شوێنێکی نادیار قۆڵبەستدەکەن بەرلەوەی بەڵگەکانی بۆ ڕایگشتی بڵاوبکاتەوە.

FPPK

20.06.2018