فیدراسیۆن: لە ئێران مۆندیالی لەسێدارەدان بەڕێوەیە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

فیدراسیۆن: لە ئێران مۆندیالی لەسێدارەدان بەڕێوەیە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەپێی تازەترین بەدواداچوونەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان(بەشی ڕۆژهەڵات) ی کوردستان، لەسەروبەندی جامی جیهانی بۆ تۆپی پێ کە لە ڕوسیا دەستیپێکردووە، پێشبینی دەکرێ لەوکاتەدا زنجیرەیەک لەسێدارەدانی زیندانیان لە ئێران بەڕێوەبچێت.

بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆن، بەهۆی ئەوەی جیهان بەگشتی سەرقاڵی یارییەکانی تۆپی پێی جامی جیهانییە کە لە ڕوسیا بەردەوامە، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرقاڵبوونی ڕایگشتی نێودەوڵەتی بە یارییەکانی جامی جیهان بۆ تۆپی پێ هەڵدەقۆزێتەوە و کۆمەڵکوژی لە گرتووخانەکانی ئێران لە ڕێگای لەسێدارەدانی بە کۆمەڵ ئەنجامدەدا، پێشبینی دەکرێ چەند ڕۆژێک دوای جەژنی ڕەمەزان کاربەدەستانی ڕژێم لە گرتووخانەکانی ئێران ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی تێکەڵ بە گیراوانی ماددەهۆشبەرەکان و کەسانی موعتاد بکەن و بەبێدەنگی لە سێدارەیان بدەن.

فیدراسیۆن داوا لە ڕایگشتی و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی دەکات بە ووردی چاودێری بارودۆخی زیندانیانی سیاسی لە گرووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

FPPK

17.06.2018