دیوانی باڵای ئێران پێداچوونەوەی دۆسیەی(ڕامین پەناهی) ڕەتکردەوە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

دیوانی باڵای ئێران پێداچوونەوەی دۆسیەی(ڕامین پەناهی) ڕەتکردەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەپێی زانیارییەکان، دیوانی باڵای ووڵاتی ئێران بەشێوەیەکی فەرمی پێداچوونەوە بە دۆسیەی زیندانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی) ڕەتکردەوە.

 

دیوانی باڵای ووڵات لە ئێران ڕەتکردنەوەی پێداچوونەوە بە دۆسیەی(ڕامین پەناهی) بە پارێزەرەکەی ناوبراو ڕاگەیاندووە، بەپێی زانیارییەکان ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئارادایە.

ڕامین پەناهی ساڵی ڕابردوو دەستگیرکرا و دوای ئەشکەنجەدان سزای نامرۆڤانەی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. کاربەدەستانی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە مانگی ڕابردوو بە بنەماڵەی(ڕامین)یان ڕاگەیاندبوو کە دوای جەژنی ڕەمەزان سزاکەی جێبەجێدەکرێت.

FPPK

10.06.2018