هەشتەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

هەشتەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

هەشت ساڵ لەمەوبەر لە ڕێکەوتی ١٩ی گوڵانی ١٣٨٩ کۆچی هەتاویی ٥ چالاکی سیاسی و مەدەنی"فەرزاد كەمانگەر، شیرین عەلەم هولی، فەرهاد وەكیلی، عەلی حەیدەریان و مەهدی ئیسلامیان"به‌ بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌رانیان له‌ گرتووخانەی ئێوین لە شاری تاران له‌ سێداره‌ دران.

شیرین عه‌له‌م هولی لە دایک بوویی 1981ی له‌ گوندی" دێم قشلاق"ی سه‌ر به‌شاری ماکۆ له ‌26ی مانگی مه‌ی 2008 له‌لایه‌ن سپای‌ پاسداران له‌شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا‌و له‌ رۆژی‌19 ی‌دێسامبری‌2009 دا لە لایەن لقی ‌پانزه‌ی ‌دادگای ‌شۆڕشی شاری ‌تاران به‌دادوه‌ری،" سه‌ڵواتی" به ‌تۆمه‌تی ‌موحاربه ‌‌و په‌یوه‌ندی ‌له‌گه‌ڵ پارتیەکی کوردستانی سزای ‌له‌سێداره‌دانی ‌به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و به‌ره‌به‌یانی ٩ی مانگی مەی ساڵی 2010 دا له‌ زیندانی ئێوین له‌ سێداره‌درا

 

فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌ ساڵی 1976 له‌ شاری کامیاران له‌ دایک بووه‌. مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ‌خاوه‌ن پێشینه‌ی 12 ساڵ کاری وانه‌وتنه‌وه‌، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی مانگنامه‌ی ڕویان، سه‌ر به‌ئیداره‌ی په‌روه‌رده‌ی و بارهێنانی شاری کامیاران و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی ژینگه ‌پارێزی " ئاسک" بوو، که‌ له‌ ڕێکه‌وتی 18ی ئاگوستی 2006 له‌ شاری تاران له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی رژیمی ئیرانه‌وه‌ ده‌سگیر کرا. مامۆستا فه‌رزاد و هاوڕێیانی ماوه‌ی 16 مانگ له ‌ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعات له ‌شاره‌کانی کرماشان، سنه ‌و تاران ڕووبه‌ڕووی دژوارترین ئه‌شکه‌نجه‌ بوونه‌وه‌.

 

له‌ مانگی ژوئه‌نی 2007 مامۆستا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر له‌لایه‌ن لقی 30 دادگای شۆڕشی شاری تاران به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامیه‌تی له‌ پارتیەکی کوردستانی له ‌دادگایه‌کی 7 خوله‌کیدا ، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا ودوای ئەوەی سزاکەی لە لایەن دیوانی باڵا پشتڕاست کرایه‌وه‌ و له‌ به‌ره‌به‌یانی ٩ی مانگی مەی ساڵی 2010 دا له‌ زیندانی ئێوین له‌ سێداره‌درا

 

فه‌رهاد وه‌کیلی له ‌دایکبووی شاری سنه‌ و خاوه‌ن 2 منداڵ، دووابەدووای دەستبەسەر کردنی چه‌ندین مانگ له‌ زیندانه‌کانی سنه‌، کرماشان و تاران ڕووبەڕوی دژوارترین ئەشکەنجەکان بووەوە. فه‌رهاد وه‌کیلی ڕۆژی 10ی به‌فرانباری ساڵی 1386 له‌لقی 30 دادگای شۆڕشی شاری تاران به‌سه‌رۆکایه‌تی قازی تیارامی به‌تاوانی محاربه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و له‌ به‌ره‌به‌یانی 19ی گوڵانی 1389 له‌ له‌ زیندانی ئێوین له‌ سێداره‌دا  .

عه‌لی حه‌یده‌ریان لە دایک بوویی یه‌کی مانگی ره‌زبه‌‌ری ساڵی 1358ی هه‌تاوی ‌شاری سنە، لە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی لە شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و هه‌ر له ‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌سه‌ر بوونیه‌وه‌ ڕووبەڕووی دژوارترین ئەشکەنجە بووەوە و پێش لەسێدارەدانی لە ڕەنجنامەکەیدا نووسیبوی چه‌ندین جار به‌ مه‌به‌ستی له‌ سێداره‌دان ‌گوازرابووەوه‌ بۆ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی تا ئەوەیکە له‌ به‌ره‌به‌یانی ٩ی مانگی مەی ساڵی 2010 دا له‌ زیندانی ئێوین له‌ سێداره‌درا

هاوکات لەگەل لەسێدارەدانی ٤ تێکۆشەری کورد لە بەرەبەیانی 19ی گوڵانی 1389 له‌ له‌ زیندانی ئێوین گیراوێکی فارس بە ناوی مه‌هدی ئیسلامیان له‌ سێداره‌درا. مێهدی ئیسلامیان له‌ لایه‌ن لقی 15ی دادگای شۆڕش‌ به‌ تۆمه‌تی هاوکاری کردنی براکه‌ی که‌ ئه‌ویش له‌ سێداره‌دراو بوو، ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندرابوو.

فێدراسیۆنی زیندانیان سیاسی کوردستان وێڕای بەرز ڕاگرتنی یادی شەهیدانی ١٩ی گوڵان ، لە کۆتاییدا دوا لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات ڕێز لە بنەماکانی مافی مرۆڤ بگرێت و وێڕای کۆتایی هێنان بە سیاسەتی هەڵاواردنی دژ بە کوردان سەرجەم ئەو زیندانیە سیاسیانەی بە تاوانی کورد بوون دەستبەسەر کراون ئازادبکات، هەروەها سزای لەسێدارەدانی سەر چالاکانی کورد هەڵبوەشێنێتەوە.

 

هەزاران سڵاو لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان

سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

سڵاو لە زیندانیانی سیاسی

سڵاو لەبنەماڵەی ماندوو نەناسی زیندانیانی سیاسی

 

FPPK

08.05.2018