ساڵڕۆژی دوو سەد ساڵەی لەدایکبوون(مارکس) لە ئەڵمانیا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ساڵڕۆژی دوو سەد ساڵەی لەدایکبوون(مارکس) لە ئەڵمانیا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

شەممە(5) ی گوڵان(مای) ٢٠١٨ ساڵیادی دوو سەد ساڵەی لەدایکبوونی کاڕل مارکسە.

 

لە شاری(تریر) ی ئەڵمانیا کە دەکەوێتە سەر سنوری نێوان ئەڵمانیا و لۆکسەمبۆرگ شەممە(٢٠١٨/٥/٥) دوو سەد ساڵەی لەدایکبوونی فەیلەسوفی ئینتەرناسیونال(کارڵ مارکس) یادی دەکرێتەوە.

چاوەڕێ دەکرێ چەندین چالاکی وەکو ڕێپێوان، کۆڕ و سیمینار و گردبوونەوە ئەنجام بدرێ و پێشانگا و مۆزەخانەی مێژوویی تایبەت بەو بۆنەوە بکرێتەوە و تیشک دەخاتە سەر ژیان و کار و کاریگەریەکانی مارکس لەو سەردەمەدا.

بڕیار وایە ئەوەی لەو بۆنە مەزنەدا ئەنجامبدرێ،لادانی پەردەیە لەسەر مۆنەمینتی(کاڕڵ مارکس) کە بەرزییەکەی پێنچ مەتر و نیوە، لە ووڵاتی چین دروستکراوە و پێشکەشکراوە بە شاری(تریر) ی ئەڵمانیا کە شوێنی لەدایکبوونی کاڕل مارکسە.

هەر لەو بۆنەدا ئەو خانووەی کە(کاڕڵ مارکس) تیاییدا ژیاوە نۆژەنکراوەتەوە و دەرگای بۆ مێوانان دەکاتەوە.

کاڕل مارکس لە ساڵی ١٨١٨ لەدایکبووە و لە ١٨٨٣ کۆچیکردووە، خاوەنی مانیفیستۆی(ماتریالیزمی مێژوویی و ماتریالیزمی دیالیکتیک) ە، هەروەها خاوەنی نوسین و بیردۆزەکانی(سەرمایە- کاپیتال) و دەیان تیۆری جیاوازە.

FPPK

04.05.2018