جێبەجێکردنی لەسێدارەدانی(ڕامین پەناهی) بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

جێبەجێکردنی لەسێدارەدانی(ڕامین پەناهی) بۆ کاتێکی نادیار دواخرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەپێی زانیارییەکان لە گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە، لە سێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد(ڕامین حسێن پەناهی) بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە ناوبراو لە ژووری تاکەکەسی گەڕێندراوەتەوە بەندی گشتی زیندانەکە.

 

لە ڕۆژانی ڕابردوو کاربەدەستانی زیندانی سنە(ڕامین حسێن پەناهی) یان بەمەبەستی لەسێدارەدانی بۆ ژووری تاکەکەسی گواستبۆوە و بەنیازبوون بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنچشەممە سزاکەی بەسەردا جێبەجێبکەن. گواستنەوەی ئەو زیندانیە سیاسیە کوردە کاردانەوەی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان لێکەوتەوە، لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی گردبوونەوەیان لەدژی لەسێدارەدانی ڕامین ئەنجامدا، هاوکات ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتی(ئەمنستی ئینتەرناشیناڵ) و نوسینگەی نەتەوەیە یەکگرتووەکان بەیاننامەیان لەدژی لەسێدارەدانی ڕامین پەناهی دەرکردبوو.

FPPK

03.2018