ژنێکی کورد بەهۆکاری سیاسی لە گرتووخانەیەکی ئەڵمانیا دەستبەسەرە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ژنێکی کورد بەهۆکاری سیاسی لە گرتووخانەیەکی ئەڵمانیا دەستبەسەرە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەپێی زانیارییەکانی فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، ژنێکی کورد لە گرتووخانەیەکی شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا دەستبەسەرە.

 

ڕۆژی ٢٠١٨/٤/٩ خاتوو(یلدیز ئەکتاش) ی تەمەن پەنجا و یەک ساڵ لە لەسەر داوای دادگایەکی شاری بەرلین لە شاری(ئێسلینگن) ی هەرێمی بادنڤورتمبێرگی باشوری ئەڵمانیا دەستگیرکرا.

دادگا بەپێێ ماددەی(١٢٩ ب) لە یاسای سزادانی ئەڵمانیا کە تایبەتە بە تیرۆر ناوبراوی بەتاوانی ئەندامبوون لە ڕێکخراویکی سیاسی قەدەغەکراو لەسەر خاکی ئەڵمانیا دەستگیرکردووە. ئەڵمانیا لەسەر داوای حکومەتی تورکیا و لەچوارچێوەی بەرژەوەندییە ئابوورییەکانیدا لەگەڵ ئەو ووڵاتە، چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردی سەربە ڕێکخراوەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) دەستگیر دەکات و بەماددەی تیرور مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

شایانی باسە ئێستا زیندانی سیاسی کورد(یلدیز ئەکتاش) لە گرتووخانەیەکی ژنان لە ناوچەی لیشتنبێرگ لەبەرلین زیندانیکراوە.

FPPK

02.05.2018