ئۆڕتە و فیدراسیۆن ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باڵەکایەتی لە هەرێمی کوردستان دەکەن

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئۆڕتە و فیدراسیۆن ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باڵەکایەتی لە هەرێمی کوردستان دەکەن پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەرەبەیانی پێنچشەممە(٢٢) ی ئادار کە دووەم ڕۆژی جەژنی نەورۆزە، فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر گوندەکانی دۆڵی باڵەییانی دەڤەری باڵەکایەتی بۆمبارانکرد و بەوهۆیەوە چوار هاووڵاتی شەهیدبوون و زیانێکی زۆریش بە خانوو، ڕەزوباخی هاووڵاتیان کەوتووە.

ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە) و فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان سەری ڕێز بۆ شەهیدەکان دادەنوێنین و ئەو تاوانەی دەوڵەتی تورک ئیدانە و مەحکوم دەکەین، بۆمبارانکردنی هەرێمی کوردستان و شەهیدکردنی هاووڵاتیان پێشێلکردنی سەروەری خاکی هەرێم و عیڕاقە، هاوکات تاوانێکە درێژکراوەی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکە لە شاری(عەفرین) ی داگیرکراو.

ئێمە داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کۆتایی بەبێهەڵوێستی بێنێ و بڕیاری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە دەرکردنی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورک لە سەر خاکی هەرێمی کوردستان جێبەجێبکات.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدان.

ڕێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجە و لەسێدارەدان(ئۆڕتە)

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان.

22.03.2018