ئەڵمانیا: جەژنی نەورۆز و بەردخۆدانی عەفرین ئەنجامدەدرێ

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئەڵمانیا: جەژنی نەورۆز و بەردخۆدانی عەفرین ئەنجامدەدرێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

شەممە ٢٠١٨/٣/١٧ کاتژمێر(١١) ی پێشنیوەڕۆ بەبەشداری هەزاران کورد و ئەڵمان جەژنی نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

بەمەبەستی پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز و بەرخۆدانی عەفرین کوردان و دۆستە ئەڵمانیەکان لە هەرێم و شارە جیاوازەکانی ئەڵمانیا ڕویانکردە شاری هانۆڤەر کە لە یەک کاتدا دوو ڕێپێوانی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەم(عەفرین) بەڕێوەچوو.

ڕێپێوانی یەکەم کە بە بلۆکی ئینتەرناسیونال ناونرابوو کوردان و ئەڵمانی هەرێمەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاست و خوارووی ئەڵمانیا لەخۆدەگرت هەروەها چەپەکانی ئەڵمانی بەشێوەیەکی باش تیاییدا ئاماددەبوون لە ناوچەی کوشن گارتن دەستیپێکرد. ڕێپێوانی دووەم کە لە کورد و ئەڵمانی هەرێم و شارەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ئەڵمانیا پێکهاتبوون لە گۆڕەپانی شوتسنفێست دەستی پێکرد.

هەردوو ڕێپێوانەکە کاتژمێر(١١) ی پێشنیوەڕۆ دەستیپێکرد دوای کاتژمێرێک ڕۆیشتن لە سەنتەری شار لە گۆڕەپانی(ئۆپەرن پلاتس) یەکیانگرتەوە. بە سەدان پۆلیس کە لە هەر شازدە هەرێمەکەی ئەڵمانیا هاتبوون لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلی زەبەلاحی ئاوهاوێژ شەقامەکانی شارەکەیان تەواو کۆنتڕۆڵ کردبوو.

لە ئۆپەرن پلاتس چەندین ووتە پێشکەشکران لە ناویاندا سێ پەرلەمانتاری لیستی(پارتی چەپ- دی لینکە) و هاوسەرۆکی پارتەکە، سیاسەتمەدار و شارەداری مەزنی پێشووی هانۆڤەر(شمالشتیگ) کە سەربە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیە، هەروەها هاوژینی ناوبراو بەهەمانشێوە ووتەی پێشکەشکرد، پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە ووتەیەکی پێشکەشکرد.

سیاسەتمەدارانی ئەڵمانی لە ووتەکانیاندا ستایشی گەلی کورد و عەفرینیان کرد، هاوکات هێرشەکانی تورکیا و ڕژێمی(ئەردۆغان) یان مەحکومکرد و ڕەخنەی توندیان لە حکومەتی ئەڵمانیا گرت و داوایانکرد ئەڵمانیا چەک نەداتە تورکیا.

هەر لە درێژەی چالاکیەکاندا چەندین بەرهەمی هونەری هونەرمەندانی کورد پێشکەشکران

هەرچەندە پلەی ساردی کەش و هەوا پێنچ پلە لە ژێر سفر بوو شەقامەکان بە بەفر داپۆشرابوو، بەڵام بە خۆڕاگری بەشداربووان دوای کاتژمێر پێنچ چالاکیەکە کۆتاییهات.

FPPK

17.03.2018