فیدراسیۆن: ئیدانەی هێرشەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ سەر ناوەندەکانی مێزۆپۆتامیا و میر مولتیمەدیا دەکا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

فیدراسیۆن: ئیدانەی هێرشەکانی پۆلیسی ئەڵمانیا بۆ سەر ناوەندەکانی مێزۆپۆتامیا و میر مولتیمەدیا دەکا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

لەشاری(نۆیس) ی هەرێمی(نۆڕدڕاین ڤێستفالن) ی ئەڵمانیا پۆلیسی ئەڵمانیا هێرشیکردە سەر دوو ناوەندی ڕۆشنبیری و کلتورییە کوردی.

ناوەندەکانی(مێزۆپۆتامیا) و(میر مولتیمەدیا) کە دوو ناوەندی کولتوری کوردین لە ئەڵمانیا لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیا دوای پشکنین دەستبەسەر سەرجەم پەرتوک و سیدی و کەلوپەلەکانی موزیک دا گیراوە.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان، ئەو هەڵوێستەی پۆلیسی ئەڵمانیا بەتوندی ئیدانە دەکات، بەتایبەتی هێرشەکانی پۆلیس بۆ ڕازیکردنی دەوڵەتی تورکە. ئەڵمانیا بەو هەڵوێستە دژە کوردانەی ڕووی ڕاستەقینەی دژە مرۆڤانەی خۆی دەردەخا و ناوەڕۆکی دیموکراسیەتی ئەوروپای بەرژەوەندخواز نیشاندەدات.

فیدراسیۆن داوای گێڕانەوەی سەرجەم پەرتوک و پێداوویستیەکانی ئەو دوو ناوەندە دەکات کە پۆلیسی ئەڵمانیا دەستی بەسەرداگرتووە. قەدەغەکردنی پەرتوک و موزیک کەلەبچەکردنی بیروڕای ئازادە لەئەڵمانیا لەژێر ڕۆشنایی دەوڵەتی تورک.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان 09.03.2018