فیدراسیۆن: دەستگیرکردنی(ساڵح موسلیم) ڕووی ڕەشی سیستەمی سەرمایەداری دەسەلمێنێ

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

فیدراسیۆن: دەستگیرکردنی(ساڵح موسلیم) ڕووی ڕەشی سیستەمی سەرمایەداری دەسەلمێنێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

دەوڵەتی تورک دووەم بەهێزترین سوپای بلۆکی ناتۆیە و ئەزموونی سەدان ساڵەی تاوان و داگیرکارییە هەیە، بەڵام دوای سی و هەشت ڕۆژ لە هێرشی نامرۆڤانەی لە ئاسمان و لەسەر زەوی بۆ سەر کانتۆنی عەفرین، ڕژێمی ئەردۆغان دووچاری شکستێکی سەرسورهێنەر بووە بەهۆی بەگریکردنی شەڕڤانان و خۆڕاگری گەلی عەفرین.

 

ئەردۆغان بۆ شاردنەوەی شکستە سەربازییەکانی لە ڕێگای پیلانگێڕی و تیرۆر و ڕفاندن و دەستگیرکردنی سیاسەتمەدارانی کورد لەهەندەران، هەوڵدەدات خۆی وەک سەرکەتوو نمایش بکات، لەو چوارچێوەیەشدا دەوڵەتی(چیک) لەسەر داوای ڕژێمی تورکیا شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە لە شاری پراغ سیاسەتمەداری کورد(ساڵح موسلیم) ی دەستبسەرکردووە، هاوکات ڕژێمی ئەردۆغان داوای ڕادەستکردنەوەی ناوبراوی لە دەوڵەتی چیک کردووە.

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ڕاگرتن و دەستبەسەرکردنی سیاسەتمەداری کورد(ساڵح موسلیم) لەلایەن دەوڵەتی(چیک) لەسەر داوای ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بە توندی ئیدانە و مەحکوم دەکات و داوای دەستبەجێ ئازادکرنی دەکات، هاوکات پێوویستە حکومتی چیک داوای لێبوردن لە(ساڵح موسلیم) و گەلی کورد بکات.

ڕژێمی تورکیا کە داینەمۆی تیرۆرە لە جیهان ڕاستەوخۆ پاڵپشتی تیرۆریستانی داعش و نوسرە و گرووپە جیاوازەکانی تیرۆر دەکات، جێگای سەرسوڕمانە لەسەر داوای ئەو دەوڵەتە تیرۆریستە کە سولتانی نوێی عوسمانی سوڵتان ئەردۆغان سەرۆکایەتی دەکات، دەوڵەتی چیک(ساڵح موسلیم) دەستگیربکات!!

هەموو جیهان شاهێدی ئەوەن کە کورد تاکە نەتەوەیە شەڕی تیرۆریستان دەکات لەو ڕێگایەش سەدان شەهید و هەزاران برینداری بەخشیوە. گرتنی ساڵح موسلیم لەلایەن دوڵەتی چیک ئەوپەری ڕووڕەشی سیستەمی سەرمایەداری دەسەلمێنێ و پێمان دەڵێ کە(شەڕ و سەرمایەداری) دوو ڕووی یەک دراون.

لە پێناو ئازادکردنی(ساڵح موسلیم) و ئیدانەکردنی دەوڵەتی چیک، فیدراسیۆن داوا لە جەماوەی تێکۆشەری کورد لە چوار بەشی کوردستان و تاراوگە دەکات خاوەنداری لە ساڵح موسلیم بکەن.   

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان ٢٠١٨/٢/٢٦