چیک لەسەر داوای تورکیا(ساڵح موسلیم) دەستبەسەر دەکا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

چیک لەسەر داوای تورکیا(ساڵح موسلیم) دەستبەسەر دەکا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

 

شەوی ٢٤ لەسەر٢٥ ی شوباتی(٢٠١٧) لە شاری(پراغ) ی پایتەختی چیک لەسەر داوای حکومەت و دەوڵەتی تورکیا پۆلیسی پراغ سیاسەتمەداری کورد(ساڵح موسلیم) ی دەستبەسەرکرد.

 

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکیەتی دیموکراتی- پەیەدە(ساڵح موسلیم) کە بەمەبەستی بەشداربوونی لە کۆنفرانسێکدا بەشێوەیەکی فەرمی بانگهێشتی شاری پڕاغ کرابوو، نیوەی شەو لە شوێنی مانەوەی خۆی لە هوتێل دەستبەسەرکرا.

لەلایەن خۆیەوە دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە کە داوایان لە ووڵاتی چیک کردوە(موسلیم) ڕادەستی تورکیا بکاتەوە.

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی(تەڤدەم) بوو، کەسایەتییەکی سیاسی چالاکی ڕۆژئاوای کوردستان بوو.

چاوەڕێ دەکرێ کوردانی تاراوگە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە دژی باڵوێزخانە و قونسولگەرییەکانی(چیک) لە هەندەران ئەنجامبدەن و دەستگیرکردنی(ساڵح موسلیم) پرۆتستۆ بکەن و داوای ئازادکردنی دەستبەجێێ ناوبراو بکەن.

FPPK

25.02.2018