تورکیا: ڕۆژنامەنووس دەنیز یوچەل لە زیندان ئازادکرا

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

تورکیا: ڕۆژنامەنووس دەنیز یوچەل لە زیندان ئازادکرا پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

وێنەی دەنیز یوچەل لەگەڵ هاوژینەکەی لەکاتی ئازادبوونی

پەیامنێری ڕۆژنامەی(دی ڤێلت) ی ئەڵمانی(دەنیز یوچەل) ئەمڕۆ دوای ساڵێک مانەوە لە زیندانەکانی تورکیا ئازادکرا.

 

ڕۆژنامەنووس دەنیز یوچەل کە بەڕەگەز تورکە و هاوکات هاووڵاتیەکی ئەڵمانیە ساڵی ڕابردوو لە تورکیا دەستگیرکرا و داواکاری گشتی داوای هەژدە ساڵ زیندانیکردنی بۆ کردبوو، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەڵمانیا چەندین جار داوای ئازادکردنی ناوبراوی لە ئەنقەرە دەکرد، بەڵام دەوڵەتی تورک پێداگربوو لەسەر زیندانیکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسە.

بەپێی زانیارییەکان ڕاوێژکاری پێشووی ئەڵمانیا(گێرهارد شڕۆدەر) ڕۆڵی هەبووە لە ئازادکردنی دەنیز یوچەل، بۆ ئەو مەبەستەش دوور لە چاوی ڕاگەیاندنەکان دوو جار سەردانی تورکیای کردووە، هاوکات وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا زیگمار گابریل بەفەرمی چەند جارێک داوای ئازادکردنی ئەو ڕۆژنامەنووسەی لە تورکیا کردبوو.

لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ ئازادکردنی دەنیز یوچەلی پشتڕاستکردەوە، بەهەمانشێوە ڕۆژنامەی(دی ڤێلت) ی ئەڵمانی هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە.

FPPK

16.02.2018