ژمارەی قوربانیانی سڤیل لە عەفرین گەیشتە(١٤٨) شەهید و(٣٦٥) بریندار

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ژمارەی قوربانیانی سڤیل لە عەفرین گەیشتە(١٤٨) شەهید و(٣٦٥) بریندار پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

دوای(١٨) لە بەرخۆدانێکی مێژوویی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی سوپای داگیرکەری تورک و تیرۆریستەکان ، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی تەندروستی لە عەفرین ڕایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی سڤیل کە لەئەنجامی بۆمبارانکردنی فڕۆکە و تۆپبارانی سەختی دەوڵەتی تورک گیانیان لەدەستداوە گەیشتە(١٤٨) شەهید و(٣٦٥) بریندار.

هەژدە ڕۆژە دەوڵەتی تورک بۆمبارانی دەڤەرەکە دەکات، بەڵام جیهان بێدەنگە بەرامبەر بەو تاوان و داگیرکارییەی تورک و تا ئێستا هیچ یارمەتییەکی مرۆیی و پێداوویستی تەندروستی نەگەیشتۆتە عەفرین.

دەوڵەتی تورک لە بیستی مانگی ڕابردوو بە ئاگاداری ڕوسیا و ئەمەریکا دەستیکرد بە بۆمبارانکردنی دەڤەری عەفرین و شەڕ ئێستاش بەردەوامە.

FPPK

06.02.2018