لە تورکیا(٣٦٠) گرتووخانە و(١٥٠) هەزار زیندانی سیاسی هەیە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

لە تورکیا(٣٦٠) گرتووخانە و(١٥٠) هەزار زیندانی سیاسی هەیە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەپێی زانیارییەکان لە سەرتاسەری تورکیا زیاتر لە(360) گرتووخانەی فەرمی لەو ووڵاتە هەیە، هاوکات زیاتر لە(150) هەزار زیندانی سیاسی لەو گرتووخانانەدا زیندانیکراون، زۆرینەی زیندانیانی سیاسی کورد بریتین لە زیندانیانی سیاسی دۆزی پەکەکە، پاژک، هەدەپە، کەجەدە، گرووپە چەپەکانی تری تورکیا.

بەپێی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان تورکیا گەورەترین زیندانە بۆ ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها لە گرتووخانەکاندا زیندانیانی سیاسی بەشێوەیەکی دژوار و نامرۆڤانە ئەشکەنجەدەدرێن.

هاوشێوەی گرتووخانەی پیاوان، گرتووخانەی ژنان و منداڵان هەیە کە بەهۆکاری سیاسی و کورد بوون دەستبەسەرن.

جگە لە زیندانیانی سیاسی هەزاران کەسی تر بە هۆکاری جیاواز لە گرتووخانەکاندا دەستبەسەرن، بەشێوەیەک گرتووخانەکان شوێنی تێدانەماوە.

FPPK

03.02.2018