بریندارکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەک چالاکوان لە بازگەی دێگەڵە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

بریندارکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەک چالاکوان لە بازگەی دێگەڵە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ئەمڕۆ هەینی ٢٠١٨/٢/٢ لە بازگەی دێگەڵە گرژی و ئاڵۆژی لە نێوان چالاکوانان و هێزەکانی بازگەکە ڕوویدا.

بەهۆی ڕێگریکردنی هێزەکانی ئاسایشی بازگەی دێگەڵە لە تێپەڕبوونی چالاکوانانی ڕێپێوانی پشتگیریکردنی عەفرین کە بەنیازبوون بەرەو هەولێر و دواتر بەرەو عەفرین درێژە بە ڕێپێوانەکەیان بدەن، گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو تەقە لە چالاکوانان کرا و بەو هۆیەوە(٣) کەس بریندارکران و هاوکات ژمارەیەک دەستگیرکران. دوای برینداربوونیان سێ کەسەکە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە کە برینی یەکێکیان سوکە.

 

بەشداربووانی چالاکی ڕێپێوانەکە چوار ڕۆژ لەمەوبەر بەمەبەستی پشتگیریکردنی بەرخۆدانی سەردەمی عەفرین کە چواردە ڕۆژە بەردەوامە بەنیازبوون لە شاری سلێمانی تا عەفرین بە پیادە بڕۆن.

FPPK

02.02.2018