تورکیا لە ئازادکردنی سەرۆکی لقی ئەمنستی لە زیندان پاشگەز دەبێتەوە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

تورکیا لە ئازادکردنی سەرۆکی لقی ئەمنستی لە زیندان پاشگەز دەبێتەوە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

دوایئەوەی داگای شاری ئەستەنبۆڵ بڕیاری ئازادکردنی(تەنەر کلیچ)ی سەرۆکی لقی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(ئەمنستی ئینتەرناڵ) دەرکردبوو، ناوبراو دووبارە دەستگیرکرایەوە.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی(ئەمنستی ئینتەرناشیناڵ) و بنەماڵەی(تەنەر کلیچ) لە کاتێکدا چاوەڕێبوون ناوبراو ئازادبکرێ، کەچی پۆلیس دووبارە شەوی پێنچشەممە تەنەر کلیچ دەبەنەوە ناو زیندان و دەڵێن ئەو بڕیارەی کە دادگای ئەستەنبۆڵ ڕۆژێک پێشتر سەبارەت بە ئازادکردنی(کلیچ) دەریکردبوو هەڵەبوو !

تەنەر کلیچ وەک سەرۆکی ڕێکخراوی ئەمنستی لە تورکیا ماوەی(٢٤٠) ڕۆژە لە گرتووخانەی شاری(ئەزمیر) ی تورکیا زیندانیکراوە.

FPPK

01.02.2018