جەنگی سەربەخۆی توركیا و ڕۆڵی كورد

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

جەنگی سەربەخۆی توركیا و ڕۆڵی كورد پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

نووسینی:نیاز مەحمود

كاتێ‌ دەوڵەتی عوسمانی كۆتایی بەحوكمی میرنیشینە كوردیەكان هێنا نیزامی ناوەندی بەسەر ناوچەكەدا سەپاند

، كورد دەستەوەستان نەوەستا چەندین ڕاپەڕین و شۆڕشی ئەنجام دا , وەك شۆڕشی (میر محمد، میر بدر خان، یەزدان شێر، شێخ عوبێدڵای نەهری ).وەك بەڵگەن بۆ خەباتی نەتەوەی كورد ,دژ بەدەوڵەتی عوسمانی.

كاتێ‌ دەوڵەت ئەو كردارەی ئەنجام دا زیاتر دەرگای بۆ ڕۆژئاواییەكان خستە سەر پشت ,كە دەست لە كاروباری  ناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی وەربدەن ,بەڵام كوردەكان لەتۆڵەی سەپاندنی مەركەزیەت و ڕووخاندنی میرنیشینەكان,كە جیلێكی نوێ‌ لەكورد دێنە سەر شانۆ كە كاریگەر بوون بەبیری ڕۆژئاوایی ,كە كەوتنە خۆ بۆ لێدانی سوڵتان (عبد الحمید)كە ئەوانیش (د. عبداللە جودت، ئیسحاق سكوتی، شەریف پاشای خندان، زیا كۆك ئەلب ) كە ئەمانە یەكەم جیلی سیكۆلارزمی كورد بون، كە سەرەتابوون بۆ بیری نەتەوایەتی كورد كە ئامانجێكی ڕوونیان نەبوو، كە وتنە هەوڵی ئەوەی كە دەسەڵاتی سوڵتان وخەلافەت بڕوخێنن، كە كاریگەری گەورەیان هەبوو لە ڕووداوەكان، دەوری باڵایان هەبووە لە دامەزراندنی كۆمەڵەی ئیتحاد وتەرەقی ،لەگەڵ ئەوەش دژیایەتیان هەبووە، وەك (عبدالرحمان بدرخان، حیكمەت بابان، ئیسماعیل حقی بابان) كە بەشدار بوون لە هەردوو كۆنگرەی ساڵاِنی(1902 و 1907) لە پاریس.

ئەمانە ڕۆڵی كارایان گێڕا لە دامەزراندن و گەشەپێدانی كۆمەڵە، وە لە تەواوی پشتگیریان لەو كودەتایە كرد كە ئیتیحادیەكان كردیانە سەر سوڵتان ساڵی 1908 ئەویش بە هۆی ئەو بەڵێنانەی كە كە فەرماندارەرانی تورك بەكوردیان دابوو، كە داننان بە مافی سەربەخۆیی كوردان و ئازادی. هەر بۆیە دەستیان كرد بە دامەزراندنی كۆمەڵەی كوردیی و یانەی سیاسی لە شارەكانی دەوڵەتی عوسمانی، وەك شاری بغداد، ئەستانە، موسڵ,دیاربكر، وە نوێنەریان بۆ دانان .بەڵام لە هەمان كاتدا لەناو كوردان  دژی ئەم كۆمەڵەیە هەبوون وەك چەند پەرلەمانتارێكی كورد وەك ( لوتفی فكری ) لە دەرسیم.

بۆیە لە ئەنجامی كودەتا لە 23 ی تەموزی 1908 , ئیتحادیەكان توانیان سوڵتان عبدالحمید لەسەر تەختی سەڵتەنەت لابەن , وە لە مەدا كورد ڕۆڵی گرنگی بینی وە بەم گۆڕانكارییە زۆر شادمان بوو. ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی ئەو دروشم و بەڵێنانەی كە لە سەرەتای كودەتاكە بە هەموو نەتەوەكان درابوون,
بەمەش توانیان خەڵكێكی زۆی بۆلای خۆیان ڕابكێشن . كە موستەفا كەمال توانی كوردەكان بۆ لای خۆی ڕابكێشێت بۆ مەبەستی خۆی بەكاریان بهێێت تا ئامانجەكانی خۆی بهێنێتەدی كە بریتی بوون لە دامەزراندنی كۆمارێكی توركی تۆرانی سیكۆلاریزمی . موستەفا كەمال لەسەرەتادا پێداگیری لەسەر دوو خاڵ دەكرد ئەوانیش: (ئاین, برایەتی) هەر بۆیە ئیتحادیەكان مۆلەتیان دا كە كوردەكان كۆمەڵەیەكی نەتەوەیی بۆخۆیان دابمەزرێنن لەئەستەمبوڵ لە بەرامبەر ئەو هەوڵ و تێكۆشانەی كوردەكان كە یەكەمین كۆمەڵەی ڕامیاری كوردی بوو ,بەناوی (تەعالی و تەرەقی كوردی )  ە ساڵی 1908 لە دامەزرێنەرانی (شەریف پاشا , ئەمین عالی , شێخ عبدالقادر .........)  وە ئەم كۆمەڵەیە رۆژنامەیەكیان دەركرد بەناوی (هاریكاری پێشكەوتنی كوردی) دوابەدوبی ئەم كۆمەڵەیە چەندین كۆمەلە و یانەی كوردی دامەزران .لە جەنگی سەربەخۆیی توركیا دا مستەفا كمال پێی وابوو پەیمانی سیڤەر بە مردویی لەدایك بوە .حكومەتی ئەستمبوڵی بە داردەستی هاوپەیمانان دەزانی بۆیە هەر خێرا بڕیاری دەركرد بە پاككردنەوەی ووڵات لە دوژمن . كە (فرنسا , ئیتاڵیا, ئەرمەن, یۆنان, بریتانیا) بوون .مستەفا كمال زۆر زیرەكانە لەم جەنگەدا هەلەكان بقۆزێتەوە و سەركەوتن بەدەسنت بێنێت .وە ئاین بكاتە هۆكار بۆ سەركەوتنی.

یەكەمین ڕووبەڕووبونەوەی مستەفا كەمال لەجەنگی سەربەخۆیی لەناوچە كوردنیشینەكان بوو دژی  فرنسا لە ناوچە (ماراس,ماردین, غازی عنتاب) بوو وە بەشێكی زۆری سوپاكەی كورد بوون بەسەركردایەتی (كازم قارە بكر).

كورد ڕۆڵی بەرچاو و گەورەیان بینی شان بە شانی سوپای تورك لەجەنگی سەربەخۆیدا ,بەتایبەت سەرۆك عەشیرەتە كوردیەكان , كە بەردەوام لەو ئەوپەڕی دڵسۆزی دا بوون . هەر لە درێژەی ڕۆڵی كورد لە سەربەخۆیی توركیادا ناوی ئافرەتێك هەیە بە ناوی (فاتمە)خانم كە یەكێ‌ بوو لە خزمەكانی (سمكۆخانی شكاك ) بوە بە جل وبەرگی سەربازی پیاوان سەركردایەتی هێزیكی كوردی كردوە دژ بە یونانیەكان .بۆیە مستەفا كمال توانی هەموو خاكی توركیا بە كوردستانی باكورەوە ڕزگار بكات. تەنها دوژمن كە مابیت بریتانیا بوو بۆیە لەبری شەڕكردن لەگەڵیان پەیمانی (مودینا) ی مۆركرد لە 11ی تشرینی یەكەمی 1922.

سەرچاوەكان:
ڕۆڵی كوردلە دامەزراندنی كۆماری توركیا :نوسینی دیدار عوسمان 
ناسۆنیالییزم و ناسۆنیالستی: جعفر علی 
كورد باكوری كوردستان لەدوای شەڕی یەكەمی جیهان: ڕەسول هاوار

FPPK

19.11.2016