دیموکراسی و تیرۆر لە باشوری کوردستان

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

دیموکراسی و تیرۆر لە باشوری کوردستان پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

نووسینی: دیدەن کۆیی

بەباشم زانی وەکو هەر تاکێکی کورد، خامە بجەڕبێنم و هاوخەمیەک نیشان بدەم بەرامبەر بە کەمکردنەوەی ئاستی دیموکراسی هەرێم و بەکارهێنانی دیموکراسی بۆ مەبەستی چەپەڵ

بێدەنگبوونمان لەبەرامبەر کەسانێک کە هەڵگرێ فکری تیڕۆریزمن و دەیانەوێ لەپال ئەو کارانەدا ئامانجە خۆویستەکانی خۆیان بچەسپێنن، بیانەوێ گەنج و ئافرەت بکەن بە ئامرازێک و بەکاریان بێنن، من نامەوێ کەسێک بم لە گۆمەڵگا چەقبەستوەکەی خۆمدا پاڵپشت و بێدەنگ بم، ئەمەوێ میتۆدێک بم بۆ گەیشتن بە ڕیالیست و دەنگێک بم بۆ قوربانیانی ئازادی، بۆیە بەتوانای خۆم بێ باکانە هەوڵدەدەم. هەڵبەتە بۆ کاتی ئیستا و بابەتەکان زۆرن بۆ قسە لەسەرکردن، بەڵام جێ باسە کە من لەئیستا بۆدوو بابەت و پەیوەندی نێوانیان و بوون بەقوربانیان لە پێناو دیموکراسی و تیرۆرکردنیان لەژێر ناونیشانی ئازادی ڕادەڕبریندا، قسەم دەخەمە سەر قسەی ئەوانەی کە لەپێناو ئازادیدا بەدەستهێنانی شریکن بۆ لەناوبردنی تیرۆرو بنەبرکردنی.

 

سەبارەت بەم بابەتە و وەکو هەرتاکێکی تر ڵە ئیستادا من وای دەبینم لە ئافرەتی باشوردا جۆڕێک لەکۆیلەیی و ڕازیبوون بە کۆیلە بوون بوونی هەیە، بەتایبەت سەپاندنی مۆری بێ ئومێدی و ڕازیکردنیان، ڕەنگە زۆربەی پیاوان وەڵامیان بۆ ئازادی ئافرەت ئەوەیە بڵێن ژن ئازادە، کام ئازادی؟ کچان و ژنان ئەو ئازادیەی کە ئیوە پێتانداون که ڕۆژانە چەندین کچ خۆی دەکوژێت لە پێناوی چی؟ لە پێناوی ئەوەی کورێکی خۆشوویستووە یان دەنگی بەرز کردۆتەوە لە سەر ڕەگەزی بە رامبەری بۆچی تەنیا ژن باجەکەی بدات، هەرچەندە پیاو زۆربەی کات زیاتر تاوانبارترە، بە ڵام بە داخەوە، ئەمە گرفتی زۆرتر بەدوای خۆیدا دێنێ وەک پیاوان دە ڵێن ئیمە شەرەفمان ناچێت هۆکاری شەرەف چوونمان ژنە! من داوا لە ژنانی ووڵاتی خۆم دەکەم گۆمەڵگای خۆمان بەدەر نەکەین ڵە گۆمەڵگاکانی تری جیهان و با شتێک بۆ ئافرەت بوونی خۆمان بکەین دەستە وەستاوو نەوەستین کە هه رگیز نەهێلن پیاوان وەکو کاڵا بەکارمان بێنن پێوویستە بەئاگا بێینەوە، هه رچەندە ژن نەبێت ژیان نابێت.

له کوردستان ده سەڵات ئازادی نەک تەنیا له ژن، بەڵکو له هه موو کەسێک قه دەغه کردووه ته نها له سه ر ڕەخنەیەکی بچووک چه ندین ڕوژنامەنووس تیرور کراون، تیرۆر دەکرین، من وەک هاووڵاتیەک هاوخەمی خۆم بۆ کێ دەرببڕم؟ بۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس، من بەکێ بڵێم خوای لێخۆش بیت کەئەو بە بێتاوان لە ژێر خاک بێت، نموونەش بۆم ئەو بابەتە زۆرن هەر لە سۆرانی مامە حەمە، سەردەشت عوسمان،کاوە گەرمیانی ..... چەندانی تر. نزیکترین نموونە ڕوداوی ئەوچەند ڕۆژەی شاری دەهۆک بوو کە ڕۆژنامەنووس (ویدات) بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئەشکەنجە درا و دواتر تیرۆرکرا!! بۆیە داواکردن بۆ نەهێشتنی تیرۆری ڕۆژنامەنووسان مرۆڤ نازانێ بە کێ بڵێ. لە ووڵاتەکەمان کەسانی نادادپەوەر و دژ بە ئازادی دەسەڵاتداربن، هانا بردن بۆ دادگا سوودی نیە، کام دادگا بکوژانی ڕۆژنامەنووسان دادگایی دەکات؟  کام هاووڵاتی دێتە وەڵام، من ڕای خۆم دەڵێم بەهەزاران کەس خۆی دەفرۆشێت بەدەسەڵات، بەڵام ناتوانێت بە ئازادی ڕای خۆی دەربڕێت، ئێمە چوار ساڵ جارێک دەتوانین ڕای خۆمان بڵێین، بەڵام مێشکمان زۆر ساوایه ناتوانین ئازاد بین، بە درۆکانیان فریو دەخۆین، بە داخەوە بۆئەم کە سانەی کە لەپشت کامیرە تەنیا دەتوانن بە قسەی زل و بێ بنەما لێدوان بدەن و ڕای خۆیین دەرببڕن و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا قسەی ناشیرین و بێ کردار بکەن، بەڵام ئەوە زۆر هەڵەیە ئێمە دەبێت هاوهەڵوێستبین تابتوانین ڕێگریبکەین لەوەی ئەم جۆرە ڕووداوە جەرگبڕانە دووبارە نەبنەوە کە چەند ڕۆژنامەنووسی بێتاوان سوکایەتیان پێکرا و تیرۆرکران بەس لە سەر ئەوەی بەشێوەیەکی بوێرانە ڕای خۆیان دەربریبوو.

تکا دەکەم لە گەنجانی باشور با ئەمە دواجار بێت کە ڕۆژنامەنووس تیرۆر دەکرێ، هەر خوێنەرێک ڕەخنەی گرت لەم بۆچوونەی من، مافی خۆیەتی ڕای جیاوازی خۆی هەبێت من دەست خۆشیان لێ دەکەم چونکە ڕەخنەگرتن بۆ گەورە کردنی مرۆڤە.

FPPK

17.08.2016