مێ .. لەنێو پەڕەى دەفتەرێکى نیوە سوتاو

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

مێ .. لەنێو پەڕەى دەفتەرێکى نیوە سوتاو پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

بەشی یەکەم - نووسینی : ف. نهانی حەسەن نوران

مێ ..

لەنێو پەڕەى دەفتەرێکى نیوە سوتاو

بیرەوەرى و نیگەرانی پێنوسێکم کەوتە بەرچاو

بەم شێوەیە دەستکى کردبوو بەنوسینى ژیانى خۆى

بەسەر دێڕێ (سڵاو ..... سڵاو)

پانزە خاڵى رەشى لەسەر یەک دانابوو

بەبیرى خۆى تەمەنیەتیى و چووە بە ئاو

جا نوسیبووى من پێنوسێکى مێینەم

لەدایک بووى پێش پێنوسە نێرەکانم

بەزۆرى زۆر بەنوکى خۆم پێیان نوسیم

دەبێت شوبکەم بە بەو قەڵەمە پەنجاساڵە!

هەتا بڵێى ڕەزا قورسەو هیچ نەزانە

هەر هەق نەبوو کەپێنوسبێ

نوکى تەنها دروستکراوە بۆ ئەمانە

چەقۆ

بەرد

لاواز

پەت

ئاگر

کوشتن

قەفەز

خوێن

من چوارەم ژنى ئەو بەناو پێنوسە

هیچە زۆربڵێیەم

لەناو کۆڕ شوینە گشتیەکاندا

بەخەتێکى گەورە ئەنوسێت

بەڵێ بۆ ئازادی (ژن) !!

لەسەر ژورى نوستنەکەشى

زۆر گەورەتر

نوسسیویەتی (بەتەنها من ) !!

ئەو لە جیاتى منیش ئەنوسێت

ئەگەر ڕۆژێک من بنوسم ئازادى

خەتێک دێنێت بەسەریدا

گەرمن بنووسم چێژ و خۆشى

ئەو زو دێت و ئەنوسیت ئاگر لەژێریدا

یان من ئەگەر بنووسم (ماف)

چەند بەردێکى قەبە ئەنێت بەسەریدا !

خۆ گەر بێت و من بنووسم سەما و گۆرانی و پیکەنین

ئەو ئەنووسیت پەت و چەقۆ دێن دەئاڵێن بە ملمدا !

بۆیە لەدواى ئەم نوسینە خۆم ئەشکێنم

هەرچەندە ئەوەش دەزانم لەپاشى من ئەو هەر سمێڵى با ئەدا !!

FPPK

10.12.2015