فیدراسیۆن نەخشەی زیندان و ناوی جەللادەکانی گرتووخانەکانی کامیاران و سنە ڕادەگەیەنێ

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

فیدراسیۆن نەخشەی زیندان و ناوی جەللادەکانی گرتووخانەکانی کامیاران و سنە ڕادەگەیەنێ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

نەخشەی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە

FPPK - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و هاتنە سەرکاری ڕژێمی سێدارە ، ماوەی (٣٦) ساڵە گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی لەلایەن

ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ناسراو بە ( ڕژێمی سێدارە ) سەرکوت دەکرێ و بەهۆکاری نەتەوەیی ، چینایەتی ، ئایدیۆلۆجی ، مەزهەبی ، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیندانی دەکرێن و ئەشکەنجە دەدرێن و بەبێ بوونی پارێزەر و تەنانەت لەدادگاییەکی چەند خولەکیدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا دەپێندرێ و لەسێدارە دەرێن .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان بەمەبەستی ئاشکرا کردنی ڕووی ڕاستەقینەی ئەو ڕژێمە و تاوانەکانیی بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی کورد ، بەپێوویستی زانی نەخشەی زیندان و ناوی جەللادەکانی ئەو ڕژێمە لە گرتووخانەکانی شارەکانی " سنە ، کامیاران " بڵاوبکاتەوە ، فیدراسیۆن ڕایدەگەیەنێ سەردەمی شاردنەوەی ڕاستیەکان بەسەرچووە ، ئەو کاتەش نزیک بۆتەوە جەللادەکانی ئەو ڕژێمە بەسزای گەل و نیشتمان بگەن .

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەخشەی گرتووخانەی ناوەندی شاری ( سنە) کە لەلایەن خودی زیندانیانەوە ئامادەکراوە  و لەگەڵ ناوی ئەو جەللادانەی کە چەندین ساڵە سزای لەسێدارەدان لەو گرتووخانەیە جێبەجێدەکەن بڵاو دەکاتەوە . هاوکات ناوی جەللادەکانی گرتووخانەی شاری کامیاران بڵاو دەکاتەوە کە ئەوانیش چەندین ساڵە ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی کورد بووە بە پیشەی ڕۆژانەیان .

نەخشەی گرتووخانەی ناوەندی شاری سنە

ناوی جەللادەکانی گرتووخانەی شاری سنە کە لەسێدارەدان جێبەجێدەکەن بەمشێوەیە :

عیسا ئەحمەدی (عیسی احمدی)

مەهدی قەوامی( مهدی قوامی)

قاسم ڕەحمانی( قاسم رحمانی)

مەهدی عەباسی (مهدی عباسی - حفاظت زندانی سنە )

فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان – بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناوی جەللادەکانی گرتووخانەی شاری کامیاران ڕادەگەیەنێ کە تیمی تایبەتن بە ئەشکەنجەدانی زیندانیانی سیاسی بەشێوەیەکی دژوار ، ناوەکان بەمشێوەیە :

ئیقباڵی ( اقبالی حفاظتی کامیاران)

تەیب نادری – بەڕێوەبەری ناوخۆ ( طیب نادری – مدیر داخلە )

ئارش سەفەریانی ( آرش صفریانی )

عزەتی (عزتی)

کوهی (کوهی)

خەسرەوی (خسروی )

ئاغای ئەحمەدی (آقای احمدی)

FPPK

26.03.2015