كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - بەشی یەکەم

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان - بەشی یەکەم پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

ئا : ئارێز ئەندەریاری

بەشی - یەکەم

كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ یانێ كوشتنی هه‌موو كه‌سێك واته‌ كاتێك مه‌به‌ست ئه‌وه‌ بێ گه‌لێك قه‌ڵاچۆ بكرێ. كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ یانێ له‌ مه‌ترسی هاویشتنی بوونی كۆمه‌ڵێك له‌ ئینسانه‌كان یان گه‌لێك.

ده‌كرێ كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ له‌ تاقه‌ وشه‌یه‌كدا كورت بكرێته‌وه‌ ”سیفر كردن” واته‌ كۆمه‌ڵێك ئینسان له‌گه‌ڵ سیفر به‌رانبه‌ر بكرێن. ئه‌مه‌ پێناسه‌یه‌كه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی كه‌ Henri R Huttenbach، پڕۆفیسۆری زانستی سیاسه‌ت له‌ زانستگای نیۆیۆركی ئامریكا له‌ كۆمه‌ڵكوژی ده‌یدا. قه‌ڵاچۆی جووله‌كه‌كان وڕۆمه‌كان له‌ ئوروپا، قه‌ڵاچۆی ئه‌رمه‌نيیه‌كان و كورده‌كان به‌ ده‌ستی ئه‌تاتورك، كوشتنی هه‌شتسه‌د هه‌زار خه‌ڵكی تووسی له‌ ڕوواندا، كوشتوبڕی خێمیری سوور له‌ كامبودجیا و هه‌روه‌ها كوشتنی بۆسنییه‌كان و سه‌ربه‌كان له‌ یه‌كتری نموونه‌كانی كۆمه‌ڵكوژین له‌ جیهاندا.  ئه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ركاریدا ده‌ستیكرد به‌ كوشت و بڕ و له‌ نێو بردنی فیزیكی خه‌ڵكی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا ئایا ده‌كرێ وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی یان قه‌ڵاچۆ پڕ به‌ مانا سیاسییه‌كه‌ی ناوزه‌د بكرێ، جێگه‌ی باس و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتره. دانی حوكمی جیهادی له‌ دژی خه‌ڵكی كورد له‌ لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه‌ له‌ ساڵی 1979 ده‌كرێ وه‌ك حوكمی قه‌ڵاچۆ و كۆمه‌ڵكوژی بنرخێندرێ. چونكه‌ له‌و حوكمه‌دا خومه‌ینی ڕووی قسه‌ی له‌ لانیكه‌م به‌شێكی زۆر له‌ گه‌لی كورد بوو، كه‌ حوكمی جیهادی له‌ دژ دابوون. لێره‌دا پێویسته‌ بگوترێ كه‌ مه‌به‌ست له‌ كۆمه‌ڵكوژی ته‌نیا ڕاده‌ی زۆری كوژراوه‌كان نییه،‌ به‌ڵكو ئه‌و مه‌به‌سته‌ سیاسی، ئیدۆلۆژی یان مه‌زهه‌بییه‌ كه‌ له‌ پشته‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان شاردراوه‌ته‌وه،‌ واته‌ ئه‌و بڕیاره‌ سیاسییه‌ی كه‌ له‌ودا نكۆڵی له‌ كۆمه‌ڵێك ئینسان یان ئیتنیكێكی جیاواز ده‌كرێ و قه‌ڵاچۆو له‌نێوبردنیان به‌ ڕه‌وا ده‌زاندرێ. له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه‌ حوكمی جیهادی خومه‌ینی ده‌توانرێ وه‌ك بڕیاری قه‌ڵاچۆ و له‌به‌ینبردنی گه‌لی كورد ببیندرێ  له‌ نێوان ساڵه‌كانی 1979 هه‌تا 1982 له‌ ماوه‌ی نزیك به‌ چوارساڵدا لانیكه‌م چوارده‌ كۆمه‌ڵكوژی به‌ هۆی هێزه‌كانی حكوومه‌تی ئێرانه‌وه‌ له‌ گونده‌كانی كوردستان ڕوویانداوه‌. له‌و كۆمه‌ڵكوژیانه‌دا به‌ سه‌دان كه‌س كوژراون كه‌ هه‌تا ئێستا ته‌نیا ناوی 242 كه‌س تۆمار كراون. له‌و 242 كه‌سه‌ 105 كه‌س یان 44%ی خه‌ڵلی گونده‌كانی ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ نه‌غه‌ده‌ هه‌م له‌ باری زۆربه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان و هه‌م له‌ باره‌ی زۆربه‌ی كوژراوه‌كانیش له‌ پله‌ی یه‌كه‌می تابڵۆی سه‌ره‌وه‌دا‌ دێ. ئه‌مه‌ له‌ هه‌ماناكاتدا نیشان ده‌دا كه‌ نزیك به‌ نیوه‌ی هه‌موو كۆی كوژراوه‌كان له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ ڕوویانداوه‌. له‌ پله‌ی دووه‌مدا له‌ تابڵۆی سه‌ره‌وه‌دا مه‌هاباد هاتووه‌ كه‌ 72 كه‌س یان 30%ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له‌وێ ڕوویانداوه‌. پاش مه‌هاباد و له‌ پله‌ی سێهه‌مدا ناوچه‌كانی شنۆ دێن كه‌ له‌سه‌ر یه‌ك 26 كه‌س یان 11%ی كوژراوه‌كان له‌وێ ڕوویانداوه‌. پاشماوه‌ی كوژراوه‌كان واته‌ 38 كه‌س یان 15%ی كوژراوه‌كان هی ناوچه‌كانی وه‌ك بۆكان، پیرانشارو ورمێن.  ناوی سه‌رجه‌م قوربانیه‌كانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان:
1- كۆكوژی گوندی قاڕنێ له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ 11ی6ی 1358 1. ره‌حمان ئابزه‌ن 2. حاجی شه‌ریف ئه‌برووشی 3. مه‌حییه‌دین ئه‌برووشی 4. موحه‌مه‌د عه‌زیزی 5. مسته‌فا عه‌زیزی 6. عوسمان شه‌ریفی ئازه‌ر 7. ئامینه‌ شه‌ریفی ئازه‌ر 8. حاجی ره‌حمان شه‌ریفی ئازه‌ر 9. حاجی سه‌عید تاهیری 10. سه‌ید قادر تاهیری 11. سه‌ید فه‌تاح تاهیری 12. سه‌ید ئیسماعیل تاهیری 13. سه‌ید ره‌حمان تاهیری 14. سه‌ید موحمه‌د تاهیری 15. سه‌ید كه‌ریم ئه‌روه‌ندی 16. مه‌لا مه‌حموود بێهته‌رزاده‌ - پێشنوێژی مزگه‌وت 17. قادر سلێمانی 18. كه‌ریم سلێمانی 19. ره‌حمان سلێمانی 20. ره‌حیم سلێمانی 21. عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌دپوور 22. ئه‌بووبه‌كر ئه‌حمه‌دپوور 23. عوسمان ئه‌حمه‌دپوور 24. جه‌عفه‌ر بواسی 25. عومه‌ر بواسی 26. مسته‌فا بواسی 27. ئیبراهیم پویا 28. مه‌حموود شه‌بڕه‌و 29. سلێمان هه‌مزه‌ پوور 30. ئیبراهیم ڕه‌سووڵی 31. عه‌لی - شوانی گوند 32. خوسره‌و ئه‌فشین 33. حه‌سه‌ن - 13 ساڵان 34. كه‌ریم رامینی 35. ئه‌حمه‌د رامینی 36. زه‌ینه‌ب رامینی 37. خاتووزین رامینی 38. ره‌حمان رامینی 39. ره‌حیم خوسره‌وی 40. مراد خوسره‌وی 41. ره‌سول خوسره‌وی 42. سه‌عید خوسره‌وی 43. مسته‌فا خوسره‌وی 44. ئه‌بوبه‌كر شیشمان 45. عه‌لی شیشمان 46. عه‌زیز مه‌رزه‌نگ 47. ئه‌حمه‌د سه‌عاده‌ت پوور 48. جافر شیشمان 49. عه‌بدوڵا خوسره‌وی
2- كۆكوژی گوندی قه‌ڵاتان له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌ 59.1.6 1. عه‌بدوڵا چوكه‌ڵ 2. مه‌حموود كورده‌ 3. ئه‌بووبه‌كر كاروز 4. حاجی ره‌سووڵ 5. حاجی موحمه‌د 6. حه‌سه‌ن كورده‌ 7. حاجی مه‌لا سه‌ید حه‌سه‌ن 8. حه‌لیمه - خێزانی سۆفی حه‌سه‌ن 9. عوسمان ئازه‌ری 10. حاجی حه‌سه‌ن 11. ره‌حمان مه‌ولوودی 12. ره‌مه‌زان مه‌نفاوی - خه‌ڵكی شنۆ
3- كۆكوژی گونده‌كانی ئیندرقاش و وسووكه‌ند له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد 59.8.13 1. حاجی مسته‌فا - ئیندرقاش 2. سه‌ید عه‌لی - ئیندرقاش 3. ره‌حیم ئه‌نده‌رز - ئیندرقاش 4. ساڵح ئه‌نده‌رز - ئیندرقاش 5. ره‌حمان شه‌وقی - ئیندرقاش 6. مه‌حموود موحه‌مه‌دئاغا - ئیندرقاش 7. سلێمان موحه‌مه‌دئاغا - ئیندرقاش 8. موحه‌مه‌د قه‌نبه‌ری - ئیندرقاش 9. خدر قه‌نبه‌ری - ئیندرقاش 10. عه‌لی قه‌نبه‌ری - ئیندرقاش 11. سه‌ید ره‌حمان - ئیندرقاش 12. ئیره‌ج حه‌مه‌دۆكی - ئیندرقاش 13. زوبه‌یده‌ حه‌مه‌دۆكی - ئیندرقاش 14. مه‌حموود شێخی - ئیندرقاش 15. كه‌ریم سه‌یده - ئیندرقاش 16. سلێمان كه‌ریم سه‌یده - ئیندرقاش 17. ره‌سووڵ سه‌یده - ئیندرقاش 18. حوسێن خدر حاجی - ئیندرقاش 19. عوسمان سه‌عید لولو - ئیندرقاش 20. خوسره‌و حاجی وه‌یسی - ئیندرقاش 21. خالید حاجی وه‌یسی - ئیندرقاش 22. په‌ریزاد - ئیندرقاش (خێزانی ئیبراهیم) 23. عه‌بدوڵا مه‌حموود ره‌حیمی - ئیندرقاش 24. ده‌روێش موحه‌مه‌د - ئیندرقاش 25. عه‌لی ئه‌حمه‌د شێخه - ئیندرقاش 26. بیلال عه‌جه‌م - ئیندرقاش 27. حوسێن خۆیی - ئیندرقاش 28. حاجی خۆیی - ئیندرقاش 29. سلێمان گاقوڵه - ئیندرقاش 30. ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن - ئیندرقاش 31. عه‌بدوڵا پاسه‌بانی - وسووكه‌ند 32. عه‌زیز ئیسماعیل - وسووكه‌ند 33. مسته‌فا وسووكه‌ند - خه‌ڵكی پشتته‌په 34. ئه‌بوبه‌كر خاوشی - وسووكه‌ند 35. هه‌مزه‌ كه‌شوانی - وسووكه‌ند
4- كۆكوژی گوندی سۆفیان له‌ ناوچه‌ی پیرانشار 59.8.27 1. حاجی حوسێن پورخزر 75 ساڵه‌ 2. شێخ موحمه‌د پورخزر 25 ساڵه‌ 3. سه‌ید ته‌ها ته‌وحیدی 22 ساڵه‌ (مامۆستای قوتابخانه‌) 4. زڵێخا ته‌وحیدی 30 ساڵه‌ 5. مه‌لا سه‌ید حوسێن هاشمی 60 ساڵه‌ (مه‌لای گوند) 6. ئه‌بوبه‌كر قادرزاده‌ 20 ساڵه‌ 7. تاهیر قه‌یته‌ران 18 ساڵه‌ 8. سه‌ید موحه‌مه‌د شێخ موحه‌مه‌ده‌مین 30 ساڵه‌ 9. حه‌سه‌ن شه‌مس 50 ساڵه‌ 10. عه‌بدولڕه‌حمان خوشڕه‌و 60 ساڵه‌ 11. موحه‌مه‌دئه‌مین شوان 60 ساڵه‌ 12. ره‌حیم شوان 60 ساڵه‌
5- كۆكوژی گوندی بایزاوێ (نه‌غه‌ده‌) 60.8.18 1. فه‌تاح خدرتاج 2. عه‌زیز ... 3. عه‌بدوڵا مه‌ولوودی 4. ئه‌حمه‌د مه‌نافی 5. سادق زه‌ندی 6. عوسمان ڕامین 7. مسته‌فا ره‌حمان مه‌ولوودی 8. ساڵح عه‌لیزناویر 9. ئه‌بووبه‌كر سووجه‌
تێبینی:  به‌پێی ئارشیڤی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ كۆمه‌ڵكوژی گوندی بایزاوێ 1360.8.18 دوازده‌ كه‌سن و هه‌موو كوژراوه‌كانیش ئه‌ندامی ڕێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێش بوون. 1. سه‌لاح مرادی ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 2. موحه‌مه‌دئه‌مین ڕه‌سووڵی ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 3. نادر باغه‌بانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 4. سلێمان بایه‌زیدی گوڵ ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 5. هه‌مزه‌ موحمه‌دسانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 6. عوسمان رامین ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 7. سلێمان ته‌په‌ره‌شی ئه‌ندامی ڕێكخراوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشان" 8. عه‌بدولخالیق موحمه‌دپوور 9. سه‌ید مه‌نسوور موسه‌وی 10. كه‌ریم فه‌تاحی 11. مسته‌فا ئه‌بزه‌ندی 12. عوسمان فه‌ره‌جپوور
6- كۆكوژی كرێكاره‌كانی كوره‌خانه‌ی خشتی ساروقامیش (بۆكان) 60.6.23 (ژماره‌ی كوژراوه‌كان 18 كه‌س بووه‌، ته‌نیا ئه‌م ناوانه‌ زانراون) 1. موحه‌مه‌د سۆفی عه‌بدوڵا 2. عوسمان سۆفی عه‌بدوڵا 3. خالید جافر ئاغا 4. سه‌ید عه‌بدوڵا 5. عومه‌ر حاجی مسته‌فا 6. ره‌سووڵ ئاغاپوور 7. كه‌ریم مامره‌سوولی 8. جافر حاجی مه‌حموودی 9. قادر به‌له‌م 10. موحه‌مه‌د دانش 11. مه‌حموود پیرناك 12. فه‌رامه‌رز ... 13. ره‌سووڵ شێخ ته‌وفیق
7- كۆكوژی گوندی قه‌ره‌گۆل له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد 61.11.6 1. مه‌لا عه‌لی بادینی 50 ساڵه‌ 2. عومه‌ر پیرۆته‌ سوور 35 ساڵه‌ 3. عه‌لی سالك 50 ساڵه‌ 4. ره‌حمان سالك 20 ساڵه‌ 5. مه‌لا سمایل شازده‌ 40 ساڵه‌ 6. كامیل شازده‌ 12 ساڵه‌ 7. مه‌حموود پیرۆته‌ سوور 13 ساڵه‌ 8. مسته‌فا شامه‌ 40 ساڵه‌ 9. مه‌حموود عه‌بدوڵائه‌سڵ 45 ساڵه‌ 10. حاجی مه‌لا موحه‌مه‌د 95 ساڵه‌ 11. حه‌جی مه‌حموود مه‌ره‌زه‌نگ 70 ساڵه‌ 12. مامه‌ند قه‌ره‌نی 12 ساڵه‌ 13. عوسمان مه‌ره‌زه‌نگ 35 ساڵه‌ 14. مه‌حموود مه‌ره‌زه‌نگ 30 ساڵه‌ 15. ئیبراهیم ئه‌لیاسی 50 ساڵه‌ 16. مه‌حموود چه‌مه‌نی 20 ساڵه‌ 17. ئه‌بووبه‌كر په‌یام 30 ساڵه‌ 18. موحه‌مه‌دئه‌مین قوربانی ئه‌قده‌م 40 ساڵه‌
8- كۆكوژی گوندی سه‌وزی له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد 61.11.6 1. سۆفی موحه‌مه‌دئه‌مین ئه‌حمه‌دی 90 ساڵه‌ 2. حاجی مسته‌فا چاوه‌ ... 3. حه‌سه‌ن دیواره‌ 30 ساڵه‌ 4. ئه‌بووبه‌كر خه‌تایی 22 ساڵه‌ 5. عوسمان خه‌تایی 20 ساڵه‌ 6. كوبرا مسگه‌ری 17 ساڵه‌ 7. عرووس سوڵتان مارف 22 ساڵه‌ 8. زه‌ینه‌ب دڵارام 40 ساڵه‌ 9. مه‌حییه‌دین ئامانی 40 ساڵه‌ ناوبراو كه‌مئه‌ندام (سه‌قه‌ت) بووه‌
9- كۆكوژی له‌ گونده‌كانی دیلانچه‌رخ، حه‌ڵبی، كویكان، كه‌رێزه‌ی شكاكان و یونسلیان له‌ ناوچه‌ی نه‌غه‌ده‌.  له‌م هێرشه‌ی حكوومه‌تدا له‌ ڕێكه‌وتی 61.12.23 زیاتر له‌ 40 كه‌س كوژراون كه‌ ته‌نیا ناوی 23 كه‌سیان ده‌زاندرێ. 1. عه‌لی ئه‌حمه‌دی 64 ساڵه‌ 2. موحه‌مه‌د ئه‌حمه‌دی 48 ساڵه‌ 3. موحه‌مه‌د سوڵتانی 49 ساڵه‌ 4. عه‌بدوڵا ... 26 ساڵه‌ كوری مارف 5. ره‌حیم خوسره‌وی 22 ساڵه‌ 6. كه‌ریم خوسره‌وی 24 ساڵه‌ 7. نادر خوسره‌وی 14 ساڵه‌ 8. حه‌سه‌ن دوكوڵا 48 ساڵه‌ 9. موحه‌مه‌د دوكوڵا 36 ساڵه‌ 10. موحمه‌د ئیبراهیمی 36 ساڵه‌ 11. كه‌ریم ته‌په‌ره‌شی 28 ساڵه‌ 12. عه‌باس ته‌په‌ره‌شی 32 ساڵه‌ 13. عه‌بدوڵا عه‌باسی 55 ساڵه‌ 14. موحه‌مه‌د موحمه‌دی 22 ساڵه‌ 15. جافر شێخی 23 ساڵه‌ كوری مه‌لا مسته‌فا 16. عه‌لی چادرڕه‌ش 54 ساڵه‌ 17. ره‌حمان ناسری 33 ساڵه‌ 18. مسته‌فا جه‌لالی 40 ساڵه‌ 19. موسا ... 23 ساڵه‌ كوری سۆفی ره‌حمان 20. ره‌سووڵ دوكوڵا 49 ساڵه‌ 21. ئیسماعیل مه‌ناف 42 ساڵه‌ 22. یوسف قه‌ره‌نی 48 ساڵه‌ 23. حاجی موحه‌مه‌د عه‌لی 90 ساڵه‌
10- كۆكوژی له‌ گونده‌كانی دێمه‌ سوور، جافرئاباد و مه‌رجان ئاباد له‌ ناوچه‌ی مه‌هاباد.  له‌م هێرشه‌ی حكوومه‌تدا له‌61.12.25 خه‌ڵكێكی زۆر كوژراون كه‌ ته‌نیا ناوی 9 كه‌سیان ده‌زاندرێ. 1. ئه‌بووبه‌كر كوڕی شه‌ریف گوڵاوی 35 ساڵه جافرئاباد‌ 2. ئه‌بووبه‌كر كوڕی موحمه‌د سوڵتان 37 ساڵه جافرئاباد 3. حاجی موحمه‌د سوڵتان 80 ساڵه جافرئاباد 4. عومه‌ر باله‌كی 25 ساڵه دێمه‌سوور 5. موحه‌مه‌دئه‌مین كوری موحه‌مه‌د 20 ساڵه دێمه‌سوور 6. خالید كوری سۆفی عه‌بدوڵا 20 ساڵه دێمه‌سوور 7. موحه‌مه‌دئه‌مین سۆفی سه‌لیم 60 ساڵه مه‌رجان ئاباد 8. ره‌حمان كوڕی كوێخا موحه‌مه‌د 21 ساڵه مه‌رجان ئاباد 9. حوسێن كوڕی ده‌روێش موحه‌مه‌د 23 ساڵه مه‌رجان ئاباد
11- كۆكوژی گونده‌كانی هه‌ڵه‌قوش و گێجه‌، ناوچه‌ی سۆما له‌ ورمێ 62.1.3 1. ئه‌حمه‌د سیران ته‌مه‌ن 100 ساڵه‌ 2. ئیدریس كوڕی ئه‌حمه‌د سیران ... 3. حه‌جین كوڕی ئه‌حمه‌د سیران ... 4. مه‌حموود كوڕی ڕه‌زا 26 ساڵه‌ 5. ئیبراهیم كوڕی جاسم 26 ساڵه‌ 6. ته‌قی كوڕی عه‌لیڕه‌زا 25 ساڵه‌ 7. جه‌هانگیر كوڕی عه‌بدوڵا 60 ساڵه‌ 8. عه‌بدولڕه‌حیم كوڕی ڕۆسته‌م 20 ساڵه‌ 9. سوڵتان سه‌عیدی ... 10. موحه‌مه‌د دیرینی ... 11. ئه‌سعه‌د كوڕی عه‌لی 55 ساڵه‌ 12. كه‌ماڵ كوڕی ئه‌سعه‌د 23 ساڵه‌ 13. ڕه‌زا ... 45 ساڵه‌
12- كۆكوژی گوندی چه‌قه‌ڵ مسته‌فا له‌ نه‌غه‌ده‌ 62.1.5 1. ئیبراهیم كه‌ریمپوور 60 ساڵه‌ 2. موحه‌مه‌د كه‌ریمپوور 40 ساڵه‌ 3. مه‌حموود حاجی قادرپوور 40 ساڵه‌ 4. عه‌بدوڵا وه‌ستا ڕه‌حمان 50 ساڵه‌ 5. خدر ڕه‌مه‌زانی 50 ساڵه‌ 6. فه‌تاح شوان 50 ساڵه‌ 7. كه‌ریم شوان 35 ساڵه‌ 8. حاجی كه‌ریم 80 ساڵه‌ 9. مه‌ناف ڕه‌مه‌زانی 40 ساڵه‌ 10. جافر كاڵه‌یی 10 ساڵه‌ 11. سه‌ید موحمه‌د كاڵه‌ 35 ساڵه‌ 12. موحمه‌د پوور 60 ساڵه‌ 13. فه‌تاح ڕه‌حیمی 15 ساڵه‌
13- كۆكوژی گونده‌كانی خه‌لیفه‌لیان و گۆڕخانه‌ له‌ نه‌غه‌ده‌ 62.1.5 1. سه‌لاح ئیسماعیل پوور 17 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 2. عه‌باس ئیسماعیل پوور 35 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 3. عومه‌ر حاجی حه‌سه‌ن ئه‌لیاسی 40 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 4. سۆفی عه‌لی 50 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 5. سۆفی موحه‌مه‌دسوڵتان 80 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 6. یونس حوسێن سه‌لیم 50 ساڵه‌ خه‌لیفه‌لیان 7. موسا مه‌هدی ... گۆرخانه‌ 8. هه‌مزه‌ ئه‌ڵاخانی ... گۆرخانه‌
14- كۆكوژی له‌ گونده‌كانی جبره‌ئیلئاوا، گونده‌وێڵه‌، دووئاو له‌ ناوچه‌ی شنۆ 62.6.23 1. سه‌ید ئیبراهیم سیاده‌تی 2. ئیسماعیل دیواری 3. حامید پووركابانی 4. سۆفی عه‌بدول ئه‌حه‌د 5. سلێمان كوری عه‌بدول ئه‌حه‌د 6. مارف مینه‌ خاڵه‌

15- ناوی ژماره‌یه‌كی تر له قوربانییه‌ سیڤیله‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له 1979- 1980دا: بێجگه‌ له‌ ناوی كوژراوه‌كانی كۆكوژی قارنا له‌ ساڵی 1358 (49 كه‌س) و كۆكوژییه‌كانی 1359 قه‌ڵاتان (12 كه‌س)، ئیندرقاش و وسووكه‌ند (35) كه‌س، سۆفیان (12) كه‌س، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌ ساڵی 1359دا سه‌جه‌م 27 كه‌س خه‌ڵكی سیڤیل كوژراون. له‌ ساڵی 1359 سه‌رجه‌م ناوی 25 قوربانی سیڤیلی كورد له‌ ئارشیڤی حیزبی دیمكراتی كوردستانی ئێراندا تۆماركراون. 2 كه‌س له ناوه‌كان له‌ پرس كردن به‌ خه‌ڵكی، ڕاست كراونه‌ته‌وه و ئه‌و ناوانه‌ له‌ هیچ ئارشیڤێكدا نه‌بوون. ژماره‌ی كه‌می ناوه‌ تۆماركراوه‌كان له ساڵی 1359دا نیشان ده‌دا كه‌ ئه‌م ژماره‌   كه‌مه‌یه‌ به‌ هیچ جۆرێك ناتوانێ ڕاست بێ، ئه‌گه‌ر بێتو ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگرین كه‌ زۆربه‌ی قوربانییه‌ سیڤیله‌كان هه‌ر له‌ ساڵه‌كانی هه‌وه‌ڵی شۆڕشدا و له‌ هێرشه‌ پان و به‌رینه‌كانی حكوومه‌تی ئێراندا دراون. مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌ش له‌و پێوه‌ندییه‌دا تۆمارنه‌كردنی كوژراوه‌ سیڤیله‌كانی ساڵی 1358ه. بۆ نموونه‌ ته‌نیا له‌ شارێكی وه‌ك سنه‌دا گۆیا به‌ قه‌ول هه‌زاران كه‌س كوژراون و هێشتا تاقه‌ ناوێكیش چییه،‌ تۆمار نه‌كراوه‌. له‌و‌ 27 كه‌سه‌ 6 كه‌سیان گولله‌باران كراون، به‌ڵام نازاندرێ ئایا خه‌ڵكی سیڤیلن یان‌ ئه‌و كه‌سانه‌ زیندانی سیاسی بوون و به‌ جۆرێك پێوه‌ندیان به‌ ڕێكخراوه‌ كوردییه‌كانه‌وه‌ هه‌بووه، له‌م باره‌وه ‌ئاگادارییه‌كی ئه‌وتۆ له‌ هه‌وێڵدا نییه‌.

له‌ نێو گولله‌بارانكراوه‌كاندا 3 ژن ده‌بیندرێن كه‌ هه‌رسێك خه‌ڵكی شاری سنه‌ن .هه‌روه‌ها له‌و 27 كه‌سه‌ 11 كه‌سیان خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان وه‌ك سنه‌، سه‌قز، سه‌رده‌شت، مه‌هاباد، كامیاران و بانه‌ن و پاشماوه‌كه‌شیان خه‌ڵكی گونده‌كانی كوردستانن. نیوه‌ی زۆربه‌ی كۆژراوه‌كان خه‌ڵكی گونده‌كانن. له‌و 27 كه‌سه‌ 14 كه‌س یانێ زۆرتر له‌ نیوی سه‌رجه‌می كوژراوه‌كان به‌ هۆی ده‌سترێژی پاسداراوه‌ كوژراون. ئه‌مه‌ش نیشان ده‌دا كه‌ هه‌ر له‌ هه‌وه‌ڵه‌وه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌تی جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆیان له‌ نێوان خه‌ڵكی سیڤیل و هێزی پێشمه‌رگه‌دا دانه‌ناوه و خه‌ڵكی سیڤیل و بێتاوانیان وه‌به‌ر گولله‌ داوه و كوشتوویانن. ئه‌و 27 كه‌سه‌ به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆری وه‌ك گولله‌باران، تۆپباران، ده‌سترێژی پاسدار و له‌ كاتی خۆپیشاندان له‌ دژی هێزه‌ حكوومه‌تییه‌كاندا كوژراون.
.

 

FPPK

16.03.2015