داوای مانەوەی گەریلا لە باشوری کوردستان دەکرێ - بەشی دووەم

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

داوای مانەوەی گەریلا لە باشوری کوردستان دەکرێ - بەشی دووەم پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی


ئا : فوئاد زیندانی

بەشی - دووەم و کۆتایی

سەبارەت بە ئێران ، ئێران مەترسیە بۆ سەر کوردان ، ئێران لە سوریا بەتەواوی خۆی بەڕێکخستن کردووە ، چۆن لە لوبنان بەناوی حزبوڵا خۆی بەڕێکخستن کردووە لە سوریاش بەهەمانشێوەیە

، لە سوریا بەشار ئەسەد شەڕ ناکا بەڵکو ئێرانە شەڕ دەکات . ئێران دەیوویست لە ڕۆژئاوای کوردستان بەناوی حزبوڵا خۆی بەڕێکخستن بکات ، بەڵام یەپەگە ئەوەی قبوڵنەکرد . ئێران هەوڵیدا شەڕی کورد و عەرەب لە حەسەکە دروستبکات بۆیە یەپەگە هێزەکەی حەسەکەی تێکشکاند و پلانەکەی ئێران تێکچوو . ئێران دەیەوی لە عیڕاق خۆی بەڕێکخستن بکا ، بەڵام تورکیا نایەوێ ئێران بچێتە ناو موسڵ و هاوسەنگیەکە بگۆڕدرێ و موسڵ کە ناوچەیەکی سوننەکانە بکەوێتە دەست ئێران ، تورکیا لە ناوچە سوننیەکان لەگەڵ داعشە . چۆن ئێران لە بەغدایە ، تورکیاش دەیەوەێ ڕۆڵی هەبێ لە موسڵ .

 

ئێران چۆن لە عیڕاق و سوریا ڕێکخستن دەکا ، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش کوردان لە سێدارەدەدا و دەیەوێ ڕێگا لە پێشکەوتنی بزووتنەوەی کورد بگرێ و چاوی کورد بترسێنێ تا کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ جووڵەیەک نەکات . کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بجووڵێ مەترسی لەسەر ئێران دروستدەکات بۆیە ئێران کورد لەسێدارەدەدا . نزیک بوونەوەش لە نێوان ئێران و تورکیا هەیە بۆ ئەوەی پێش لە بزووتنەوەی کورد بگرێ .

لەتورکیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەیە ، هەموو پێکهاتەکان نەتەوەی کورد و عەلەوی و توێژەکانی گەنجان و ژنان پێوویستە ئەنجام بەدەست بێنن .

ئەمڕۆ لە تورکیا ئێمە هەنگاوەکانی ئاشتیمان پێشخست ، ئێمە هەر لە ساڵی (١٩٩٣) وە دەمانەوێ کێشەی کورد چارەسەرببێ بۆیە تاکلایەنە تەقەمان ڕاگرت چەکەکانمان بێدەنگ کرد ، کێ دەتوانێ تاکلایەنە تەقە ڕابگرێ ؟ ئەو لایەنەی کە بەهێزە . هەیە دەڵێ حکومەتی تورکی هەنگاوی نەناوە ئێوە بۆ هەنگاو دەنێن ؟ ئێمە بەهەنگاوەکانمان بزووتنەوەکە گەورەتر دەکەین چونکە ئێمە بۆ گەلی کورد ئەو هەنگاوانە پێش دەخەین . سەرۆک ئاپۆ وویستی هەنگاوەکانی ئاشتی پێش بخا لە (٢٠١٤) داچەند خاڵێکی پێشکەشکرد ، لە ٢٠١٥/٢/٢٠ دا دیسان دەستپێشخەریکرد و ئێمەش گووتمان قەبوڵمانە ئەگەر تورکیا قەبوڵی بێت . ئێستا جلەو لەدەستی ئێمەدایە .

ڕاگەیاندنەکانی تورکیا ئێستا دەڵێن پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ئەو پێڤاژۆیەی پێشخستووە ، بەو پڕوپاگەندانە دەیانەوێ فێڵ لە گەل بکەن و ڕایدەگەیەنن کە ئاپۆ داوایکردووە پەکەکە لە کۆنگرەدا بڕیاری چەک دانان بدا ! ئەوە ڕاست نیە ، درۆیە ، ئاپۆ پرۆسەکەی پێشخستووە نەک ئاکەپە ، پەکەکەش چەک دانانێ ، پەکەکە بزووتنەوەیەکی کوردستانیە هەتا کێشەی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان چارەسەر نەبێ (پەکەکە) چەک دانانێ . ئاپۆ نەیگووتوە چەک دابنێن بەڵکو لە بەرواری ٢٠١٥/٢/٢٠ گووتی " بۆ ئەوەی ئاشتی دروستببێ دەبێ حکومەتی تورکیا هەنگاو بنێ " ، هەتا چارەسەری دروستنەبێ چەک دانانێین ، شەڕ ئامانجی هەیە ، ئەگەر حکومەتی تورکیا ناسنامە و مافەکانی کورد قەبوڵ بکا و لە دەستور گۆڕانکاری بکا باشە ، ئەگەر قەبوڵ نەکا ئەوا ئێمە شەڕ دەکەین تا کێشەی کورد چارەسەر نەبێ چەک دانانێین .

چارەسەری کێشەکە تەنیا بۆ کورد نیە بەڵکو دیموکراتیزەکردنی تورکیایە ، پێوویستە کێشەکانی کورد و عەلەوی چارەسەر بکەین چونکە ئێمە خۆمان بە بەرپرسیار نابینین تەنیا بۆ کورد بەڵکو بۆ هەموو نەتەوەکان خۆمان بەرپرسیار دەبینین ، لەسەر ئەو بنچینەیە ئێمە خەبات دەکەین و دەڵێین ئەگەر تورکیا ئەو (10) خاڵە قەبوڵ بکا و لەپەرلەمان کێشەکە چارەسەرببێ و ئەگەر تورکیا ئەو هەنگاوانەی جێبەجێکرد ، ئەوکات دەڵێین واز لە شەڕی چەکداری دێنین ، گفتوگۆش دەستپێبکات تۆ ناتوانی واز لە چەک بهێنی تا گفتوگۆکان ئەنجامی نەبێ .

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕ لە دژی گەلی کوردە ، داعش شەڕ لەدژی گەلی کورد دەکا ، ئەگەر گەریلا نەبێ کۆمەڵکوژی ڕوودەدات . هەندێک ڕاگەیاندنەکانی باشوری کوردستان وەکو (پارتی) و تورکیا دەڵێن ( ئاپۆ) تەسلیمی تورکیا بووە ، یان دەڵێن دوو هێڵی جیاواز لەناو پەکەکەدا هەیە ، یەکێکیان دەیەوەێ بەشەڕ ئەوی تریان دەیەوێ بە سیاسەت کێشەکە چارەسەر بکا ، ئەو پڕوپاگەندانە بەشێکە لە شەڕێکی سایکۆلۆجی .تورکیا زۆر تەنگاوە ، ئێمە دەمانەوێ لەو تەنگاویەدا پرۆسەکە پێشبخەین چونکە کورد لە کۆبانی و شوێنەکانی تر سەرکەوتوو بووە .

ئەردۆغان هاوکاری داعش دەکا بۆ ئەوەی عوسمانی نوێ زیندوو بکاتەوە . ئەمەریکا و ئەوروپا یارمەتی ئەردۆغانیان دەدا بۆ ئەوەی لەناو دەوڵەتە عەرەبیەکان کەسایەتی (شەخسیەتی) هەبێ ، ئێستا ئەمەریکا و ئەوروپا وازیان لە ئەردۆغان هێناوە و عەرەبیش ڕێزی ناگرن ، بۆیە پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) تەنگاو بووە ، ئێستا لەلایەن (جەهەپە) ش ئەو باوەڕە دروستبووە کە (کورد – هەدەپە) دەتوانن تورکیا بپارێزن . لە تورکیا دەڵێن لەسایەی ئاکەپە کوشتنی ژنان زیادی کردووە ، ژنان لەدژی ئاکەپە دێنە سەرشەقام ، لەناو خودی ئاکەپەش کێشە دروست بووە . مرۆڤ لەهەر لایەکەوە سەیر بکا (هەدەپە) پێش دەکەوێ . نەتەوە پەرست و کەمالیستە بەناوبانگەکانی تورکیا ئێستا لە نووسینەکانیاندا دەنووسن " دەنگ بدەنە هەدەپە ، دەنگ بدەن بە کورد ، چونکە کورد دەتوانێ تورکیا بپارێزێ "

بۆیە ئاپۆ وویستی لەسەر دەستی هەدەپە و هێزە دیموکراتیەکان ئەنجام بەدەستبێنن و لەدەستی ئاکەپەی بێننە دەرەوە ، لەبەر ئەوە ئەردۆغان دەیەوێ سیستەم و یاساکانی پەرلەمان بگۆڕێ .

گەلی ئێمە لە مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردوو بۆ کۆبانی ڕاپەڕی لەو پێناوەشدا (50) شەهیدی داوە ، بۆیە داوود ئۆغڵو بەناوی ئاسایشی نەتەوەیی پاکێجی هێنایە پەرلەمان ، بۆ ئەوەی کورد و هەموو هێزە دیموکراتیەکان سەرکوت بکەن پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش ئۆپۆزسیۆن سەرکوت بکەن . لەبەر ئەوە سەرۆک (ئاپۆ) دەستپێشخەریکرد . لە تورکیا گفوگۆ هەیە دەڵێن پێشنیاری ئاپۆ زۆر باشە ، کورد دەتوانێ تورکیا بپارێزێ " زهنیەت گۆڕاوە " .

تورکیا دەڵێ لە نەورۆزدا چەکەکان بێدەنگ بکەن ، ئێمەش دەڵێین ئەگەر ئێوە چەکەکانتان بێدەنگ بکەن ، ئێمەش بێدەنگی دەکەین ، بەڵام چەک دانانێین . تورکیا زۆر تەنگاو بووە و (کێشەی ئابووری) هەیە .

سیاسەتی ئێمەی کورد بەو (10) خاڵەی پێشکەشمان کردووە بۆ کورد و بۆ تەواوی تورکیاش باشە بۆیە سیاسەتی ئێمە سەردەکەوێ .

سەرۆک ئاپۆ ( لەیلا زانا و سری سورەیائۆندەر) ی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی سەردانی( کاک مەسعود) و یەکیەتی بکەن ، لەیلا زانا هێشتا نەهاتووە ئەگەر بێن دەیانبینین . ئاپۆ دەڵێ کۆنگرەی نەتەوەیی بۆ کوردان پێوویستە ، چونکە ئیڕادە و ناسنامەی کورد پێشدەکەوێ . دەستکەوت هەیە بەڵام مەترسیش هەیە ، بۆیە دەبێ کۆنگرەی نەتەوەیی سازبکەین .

جەمیل بایک لەبەشی کۆتایی کۆبوونەوەکەدا وەڵامی پرسیاری ئاماددەبووانی دایەوە و ڕاوبۆچوون ئاڵوگۆڕ کرا و لەکۆتاییدا ڕایگەیاند : جارێکی تر سوپاسی هاتنێ ئێوە دەکەین ، هاتن و داواکاریەکانتان کارێکی نەتەوەییە داخوازیەکانی ئێوەش پێشدەخەین و دووبارە سوپاس .

دوای جەمیل بایک (فاتیمە عادل) ئەندامی کۆنسەی کۆما جڤاکێ کوردستان (کەجەکە) ووتەیەکی کورتی پێشکەش کرد ڕایگەیاند :

لەسەر ناوی ژنانی کەجەکە بەخێرهاتنتان دەکەم ، هیوادارم ژنانی باشور زیاتر بەشداربن .

هەڤاڵانی ژن لە مەخمور و شوێنەکانی تر لەشەڕەکان شەهیدبوون . شەنگال بۆ ئێمە ژانێکی گەورەی دروستکرد ، ئێمە لەسەرەتا لەوێ نەبووین ، ژنانی کورد کەوتنە دەست داعش و لە باژارێ عەرەبان فرۆشران ، ئێمە وەک یەژاستار ئەوەی لەسەر شانمان بێت بۆ پاراستنی ژنانی کورد ئاماددەین ، لەکۆتاییدا زۆر سوپاستان دەکەین .

شایانی ئاماژە پێکردنە دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر کۆبوونەوەکە کۆتاییهات .

FPPK

14.03.2015