چوارەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد فەسیح یاسەمەنی

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

چوارەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی کورد فەسیح یاسەمەنی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

. فەسیح یاسەمەنی‌ كە لەمانگی دیسێمبەری ساڵی ٢٠٠٨ دا سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنراو لە مانگی گوڵانی ٢٠٠٩ دا سزاكەی لە دادگای باڵای ئێران ئەرێ كراو بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٠١٠/١/٦ لە سێدارە درا.

فەسیح یاسەمەنی‌ باوکی دوو منداڵ بوو ، خەڵكی‌ ئاوایی‌ هیندوانە لە ناوچەی‌ قوتوری‌ خۆیی رۆژهەڵاتی كوردستان و بە تۆمەتی هاوكاری كردنی پارتێکی کوردی سزای مردنی لە گروتوخانەی شاری خۆی رۆژهەڵاتی كوردستان بەسەردا جێبەجێ كرا

 

فەسیح یاسەمەنی تەمەن ٢٧ ساڵە، دوای ئە شكەنجەیەكی گران، بەتاوانی هاوكاریکردنی پارتێکی کوردی بێ ئەوەی كە مافی بەرگری لە خۆكردنی پێ بدرێ، حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرابوو. هەرلە ساڵی ٢٠٠٩ دا ، سزاکە لەلایەن دادگای بڵندی ئێرانەوە ئەرێ كرا. هاوكات باوكی فەسیح بەناوی حوسێن یاسەمەنی، كە ‌پیرەمێردێكی تەمەن ٦٥ ساڵ بوو ، بە تاوانی ‌هاوكاری پارتێکی کوردی حوكمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

FPPK

06.01.2013