ئاپۆ

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئاپۆ پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

" ئاپۆ "

لە قەندیل بی
یان ئیمرالی
شۆڕشێکی

بەردەوامی و بێ کۆتایی
لە پێناوی ئازادی و ژین
سرودێکی
بۆ هەتایە

هەموو پێکەوە دەتچڕین
لە گۆشەگیری و زینداندا
فێرت کردین
چۆن لەبەرامبەر سەختیەکاندا
بەرگە بگرین
لە کینەتوزی و شەڕ و خوێن
خۆشەویستی و
پێکەوە ژیانت
ئافڕاند
بە ئاسمانی ڕەشی نائۆمێدیدا
کۆتری سپی ئاشتیت
هەڵفڕادند
دڵنیابە
لە قەندیل بی
یان ئیمرالی
خۆشمان دەوێی
ئاپۆی مەزن
لە دڵمانی


هەندرێن هەورامی
برۆکسل.. بەلجیکا
24/12/2013

FPPK

24.12.2013