ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی زیندانی سیاسی کورد" حەسەن حێکمەت دەمیر"ە

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی له‌ سێداره‌دانی زیندانی سیاسی کورد" حەسەن حێکمەت دەمیر"ە پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

زیندانی سیاسی کورد حەسەن حێکمەت دەمیر ناسراوبە عەگید  لە رێکەوتی ٢٠ی دێسامبری ساڵی ٢٠٠٧ لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ئورمییە ‌ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ڕژیمی ئێرانەوە لە‌ سێداره‌درا.

حه‌سه‌ن حکمه‌ت ده‌میر ناسراو به عەگید خه‌ڵکی شاری مووش - باکووری کوردستان و ئه‌ندامی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بوو که‌ چه‌ندین ساڵ له‌ ته‌مه‌نی خۆی له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری ئورمییە بەسەر برد تا ئەوەی له‌ ڕۆژی 20 ی دێسامبری ساڵی 2007 له‌ گرتووخانه‌ی ناوه‌ندی شاری خۆی له‌ سێداره ‌درا.
زیندانی سیاسی کورد حه‌سه‌ن حکمه‌ت ده‌میر له‌ ساڵی 2006 تووانیبووی له‌ زیندانی ئورمییە هه‌ڵ بێت و ته‌نیا چه‌ند مانگ دووای هه‌ڵاتنی له‌ زیندان‌ له‌ هه‌رێمه‌کانی ئه‌له‌ندی سه‌ر به‌ شاری خوی به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر کرا بوو.
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌ نێونەتەوەیەکانی مافی مرۆڤ و ئەوەی کە ئەو زیندانیە کوردە بریندار بوو و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی بوو ،  له‌ دووای تێپه‌ر کردنی چه‌ندین مانگ ئه‌شکه‌نجه‌ و ئازار له‌ ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی دا،‌ له‌ ڕیکه‌وتی 20ی دێسامبری2007 ‌ لە زیندانی خۆی لەسێدارە درا.

FPPK

20.12.2013