ئازادی

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

ئازادی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی



ئای ئازادی

لەوەتەی هەین
لە دووت دەگەڕێن و
دەربەدەرین و

بەشوێنتەوەین
ئازار و دەرد و ئێشت
بۆ دەچێژین
خوێنت بۆ دەدەین و
فرمێسکت
بۆ هەڵدەڕێژین


لە پێناوتدا
ئەشکەنجە دەدرێین
لە زیندانەکان توند دەکرێین
بە ڕۆژ ڕەنجت بۆ دەدەین و
بە شەوانیش
شەونخونیت بۆ دەکێشین
ئامادەشین
بۆ گەیشتنت بە دیدارت
هەرچیەک هەمانە
بیبەخشین
کەچی هێشتاش
ناهێڵن
نا
بۆ ساتێکیش
وەک عاشقێک
دەست لەملانی
باڵاکەت ببین
ئای
ئازادی
کێ دەزانێ
لەوانەیە
تۆش وەکو ئێمە
دەستبەسەر بی و
شەکەت و ماندوو
کەوتبی
لە گۆشەی زیندانێ
کەسیش نەبێ
هەواڵێ ،
سۆراخێکت بزانێ

هەندرێن هەورامی
14/12/22103
برۆکسل/بەلجیکا

 

FPPK

14.12.2013