پێشکەش بە گیانی پاکی ڕۆژنامەوان کاوە گەرمیانی و سەرجەم قوربانیانی دەستی تیرۆر..

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

پێشکەش بە گیانی پاکی ڕۆژنامەوان کاوە گەرمیانی و سەرجەم قوربانیانی دەستی تیرۆر.. پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی


Foto: ‎" ئاخ لە دەستان "  دیسان مەرگ  دیسان کوشتن  دیسان تیرۆر و خوێنڕشتن  دیسان مردن و پاکتاوکردن  ڕژاندنی ژەهری کینە  و لەناوبردن دیسان  دیسان  دیسان و   هەزاران جار دیسان ئاخ و داخمان لە دەستتان ئەرێ پێمان ناڵێن ، جەنابتان  کەی دەستی نەگریستان  لە بەرۆکی ئەم خەڵکە بەردەن ؟ ئەرێ کەی ڕێگە دەدەن ؟ تەنها و تەنها بۆ ساتێ  ئەم کوردە خێرلەخۆ نەدیوە ژیانێکی ئازاد و ئاسودە  بەسەر ببەن دەوازبێینن  دەبڕۆن لێرە گەڵێ لێتان بێزارین و  نامانەوێن و  جێگای ئێوە نییە ئێرە تەشریفتان لێرە بەرن و وەدەرکەون لە کوردستان  دەمانەوێ بەیەکجاری و  بۆ هەمیشە  ڕزگارمان ببێ لە دەستتان  هەندرێن هەورامی 6/12/2013  برۆکسل / بەلجیکا  پێشکەش بە گیانی پاکی ڕۆژنامەوان کاوە گەرمیانی و سەرجەم قوربانیانی دەستی تیرۆر..‎

" ئاخ لە دەستان "

دیسان مەرگ
دیسان کوشتن
دیسان تیرۆر و خوێنڕشتن
دیسان مردن و پاکتاوکردن

ڕژاندنی ژەهری کینە و لەناوبردن
دیسان
دیسان
دیسان
و
هەزاران جار دیسان
ئاخ و داخمان لە دەستتان
ئەرێ پێمان ناڵێن ،
جەنابتان
کەی دەستی نەگریستان

لە بەرۆکی ئەم خەڵکە بەردەن ؟
ئەرێ کەی ڕێگە دەدەن ؟
تەنها و تەنها بۆ ساتێ
ئەم کوردە خێرلەخۆ نەدیوە
ژیانێکی ئازاد و ئاسودە
بەسەر ببەن
دەوازبێینن
دەبڕۆن لێرە
گەڵێ لێتان بێزارین و
نامانەوێن و
جێگای ئێوە نییە ئێرە
تەشریفتان لێرە بەرن و
وەدەرکەون لە کوردستان
دەمانەوێ بەیەکجاری و
بۆ هەمیشە
ڕزگارمان ببێ لە دەستتان

هەندرێن هەورامی
6/12/2013
برۆکسل / بەلجیکا

FPPK

07.12.2013