تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه‌ گه‌رمیانی

  English    -   Deutsch  -  kurdi   -    كوردی   -   فارسی                                                        

تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه‌ گه‌رمیانی پ‌د‌ف چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی

Tara Hussen

نووسینی : یوسف مەنتک

تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه‌ گه‌رمیانی......به‌شێکه‌ له‌م شه‌ پۆلی تیرۆره‌ی که‌ سالانێکه‌ وولاتی نه‌وت وخوێنی گرتۆته‌وه‌ تیرۆر ناتوانێت شه‌پۆلی ئازادی سیاسی وئازادی راده‌ربرین بوستێنێ، مرۆڤه‌کان ئازادن له‌وه‌ی چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌و چۆن ژیانێک هه‌لده‌بژێرن، تیرۆرکردنی رۆژنامه‌ نووس کاوه‌ گه‌رمیانیش به‌شێکی دابراو نییه‌ له‌م شه‌پۆلی تیرۆره‌ی که‌ حه‌یام سالێکه‌ ئه‌م وولاته‌ی ئێمه‌ی گرتۆته‌وه‌، راسته‌و خۆ ده‌سه‌لاتی سیاسی ناوچه‌ی گه‌رمیان وکه‌لار به‌رپرسه‌ له‌ تیرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه‌گه‌رمیانی، ئه‌وه‌ش ده‌که‌وێته‌ زۆنی سه‌وز، ئه‌وه‌ یه‌که‌م تیرۆرو دوا تیرۆریش نابێت، سرووشتی حوکمی ئیستبدادی و رژێمی دیکتاتۆری وایه‌ ،بۆمانه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌لات په‌نا بۆ کوشتن وتیرۆرو تۆقاندن وسه‌رکوتکردن ده‌به‌ن . له‌ تیرۆرکردنی زاناو نووسه‌ری کورد عبدوالخالق معروف له‌ رێککه‌وتی 10/4/1985 له‌به‌رده‌م ئاماده‌یی ئازادی کوران له‌گه‌ره‌کی ئازادی هه‌ولێر، تادوای راپه‌رینی 1991 زنجیره‌یه‌ک کاری تیرۆرو کوشتنی سیاسی و رۆژنامه‌ نووس جالاککوانی مه‌ده‌نی ئه‌نجام دراون، له‌گه‌ل ترس وتۆقاندن وسه‌رکوتکردنی هاولاتیان وخۆ پیشانده‌ران له‌ شوێنه‌ جیاجیاکانی کوردستان، هه‌موو ئه‌مانه‌ وێنه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌لاتی ئیستبدادی و زه‌برو زه‌نگی خوێناوی کوردستان ئه‌نجامدراون، که‌چی نه‌مان بینی ته‌نها یه‌ک دۆسییه‌ بگات به‌ئه‌نجام وتاوانباران سزا بدرێن، یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کان دابه‌س بوونی ده‌سه‌لات به‌سه‌ر دوو زۆن دا وسه‌روه‌ر نه‌بوونی یاسایه‌. به‌لام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ تیرۆری رۆژنامه‌ نووس کاوه‌ گه‌رمیانی، له‌ژێرسایه و سێبه‌رو ده‌سه‌لاتی پارتێکی سۆسیال دیموکرات ئه‌نجامدراوه‌، کام پارتی ده‌سه‌لاتداری سۆسیال دیموکراتی دوونیا ئه‌وه‌ی قبووله‌، له‌ کاتێکدا ده‌سه‌لاتی تزاری رووسی بێ ویژدان، له‌ گروپیکی سۆسیال دیموکراتی بووری که‌ گووله‌ بارانیان بکات، نووسه‌ری ناسراوی رووسی دستۆفسکی وهاوه‌له‌کانی له‌گرووپی پیترا شڤسکی سۆسیال دیموکرات له‌ له‌ 22.12.1849 بردران حوکمی ئیعدامه‌که‌یان به‌سه‌ردا بسه‌پێنن به‌ گولله‌ باران کردنیان له‌ گۆره‌پانی سمینووسکی، هه‌موو راوه‌ستێنران ته‌نها فه‌رمانی گوله‌ باران کردنیان مابوو، که‌چی پۆسته‌چی سه‌ربازی به‌تاو فه‌رمانه‌که‌ی گه‌یانده‌ شوێنی گوله‌باران کردنه‌که‌، لیان بوورین به‌لام بۆ زیندانی بردنیانن بۆ سیبیریا، ئه‌وه‌ش به‌شێکه‌ له‌خه‌باتی سۆسیال دیموکراتی دوونیا. به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆرکردنی رۆژنامه‌ نوووس کاوه‌ گه‌رمیانی ده‌که‌م هیوادارم هه‌رچی تاکی کورد هه‌یه‌ چیتر بێ ده‌نگ نه‌بن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارو کرادری تیرۆرو تۆقاندنه‌ی خه‌لکی کوردستان که‌ ده‌رهه‌قیان ده‌کرێت. لێره‌وه‌ به‌نده‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆم ئاراسته‌ی بنه‌ماله‌ی شه‌هیدی قه‌له‌م کاوه‌گه‌رمیانی وسه‌رجه‌م که‌س وکارو هاوه‌ل ورۆژنامه‌ نووسانی کوردستان ده‌که‌م


FPPK

07.12.2013